ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی دەست بەسەر سەنتەرێکی گرنگی جافەکان گرت کە سەنگاوی و حامی غالی سەرپەرشتی دەکەن

  2024-01-21  |    3692 جار خوێندراوەتەوە
ئەنوا پرێس
کۆماندۆی یەکێتی دەستی بەسەر سەنتەری ئێڵ بەگی جاف گرتووە کە دەکەوێتە گەڕەکی توی مەلیکی شاری سلێمانی ..

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئێڵ بەگی جاف بە ئەنوا پرێسی وت ، هێزێكی كۆماندۆی یەکێتی دەستی بەسەر سەنتەری (ئێل بەگی جاف)دا گرتووە كە لە لایەن (حامیدی حاجی غالی، مەحموود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینا)وە سەرپەرشتیی دەكرێت.

وتیشی ، لەوکاتە تەنها چەند پاسەوانێکی لێ بووە ، سەبارەت بەهۆکارەکەی ، سەرچاوەکە وتی ؛ تائێستا نازانرێت بۆچی  دەستیان بەسەرداگرتووە..

ئاماژەی بەوەشکرد ، لەئێستا سەنتەرەکە تەنها گۆڤارەکە دەردەکات و هیچ چالاکیەکی تری نەماوە ..


>زۆرترین خوێندراو