ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

چەند تۆمەتبارێک بەچەک و ڕوومانە هێرشی کردە سەرپۆلیس و بریندار هەیە

  2023-12-24  |    3077 جار خوێندراوەتەوە
لە گەرمیان کەمێک پێش ئێستا لەکاتی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک ، تۆمەتبارەکان ڕووبەڕوی مەفەررەیەکی پۆلیس دەبێتەوە ، لەئەنجامدا دوو ئەفسەر و پۆلیسێک بریندار بووە ..

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ئەنوا پرێس ئاشکرای کرد ،کەمێک پێش ئێستا بەفەرمانی دادوەر مەفەرەزەیەکی بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی گەرمیان "مکافەحە" بەمەبەستی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار لە نزیک ساڵح ئاغا ڕۆشتونەتە سەرماڵیان بەڵام  لەکاتی دەستگیرکردنیان تۆمەتبارەکان بەچەکی کڵاشینکۆف و ڕومانە ڕووبەروی مەفرەزەکەی پۆلیس بوونەتەوە و دوو ئەفسەر و پۆلیسێک بریندار بووە.

وتیشی ، دواتر تۆمەتبارەکان هەڵهاتوون و لەئێستا هێزێکی تایبەتی پۆلیسی گەرمیان لەهەوڵی دەستگیر کردنی تۆمەتبارەکانن.


>زۆرترین خوێندراو