ئەنواپرێس - دانیار محەمەد
ئەمشەو هێزەکانی پۆلیس توانیان دزێک دەستگر بکەن لەکاتی دزی لە هەیکەلی بینای سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان کە سەرقاڵی دروست کردنن ، و ئەنوا پرێس زانیاری ئاشکرا دەکات ..
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەئەنوا پرێسی ، وت لەماوەی ڕابردوو دووجار دزی لە هەیکەلی بینای سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان کە لەدروستکردندایە کراوە ...
وتیشی ، دووجاردزی کراوەو چەندین سبلت و شتی تر براوە..
ئاشکرای کرد ، ئەمشەو هێزەکانی پۆلیس توانیویانە یەکێک لە دزەکان بگرن و زانیاری تەواویان دەست بکەوێت ...
ئاماژەی بەوەش کرد ، ئەو دەنگۆیانەی کە باسیان لەوەکرد گوایە بڵاوپێکردنی هێزی پۆلیس لە زانکۆی گەرمیان پەیوەندی بە خۆپیشاندانی خوێندکارانەوە هەبێت دوورە لە ڕاستی ،بەڵکو کەمین بووە بۆ گرتنی دزەکان