ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

کوڕێکى نەوشیروان مستەفا ئیحراج دەکرێت

  2023-11-10  |    1223 جار خوێندراوەتەوە
چیا نەوشیروان مستەفا
ئەمڕۆ هەینى ١٠ى نۆڤەمبەرى ٢٠٢٣، سێیەمین ساڵڕۆى کۆچى دوایى قادرى حاجى عەلى سەرکردەى دیارى گەلى کورد لەباشوورى کوردستان لەگۆڕستانى ئابڵاخى شارى سلێمانى بەڕێوەچوو. لەڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەکى زۆرى هاوڕێ و هاوسەنگەران و هاوڵاتیان و کادیرانى حزبە کوردییەکان بەتایبەتى گۆڕان و یەکێتى ئامادەى بوون.

هەر لەمیانەى پێش کۆتایى هاتنى ڕێوڕەسمەکەدا، چیا نەوشیروان مستەفا کوڕى گەورەى ڕێکخەرى کۆچکردووى بزوتنەوەى گۆڕان سەردانى مەزارەکەى کرد و لەلایەن بەشێکى زۆرى ئامادەبوانەوە بەساردى پێشوازى لێکرا.

بەپێى زانیارییەکانى ئەنوا پریس، ئەو کوڕەى نەوشیروان مستەفا نزیک مەزارەکە دەبێتەوە و لەسەر ڕێڕەوى سەرەکیدا گروپێک لەئامادەبوان دەوەستن کاتێک کە سڵاو لەهەر یەکە لەد.محەمەد عەلى بەرپرسى پێشووى ژوورى توێژینەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و خالید عەبدولکەریم بەرپرسى پێشووى سەرچاوە مرۆییەکانى میدیاى گۆڕان دەکات، سڵاوەکەى ناسەننەوە و ڕووى لەسەر وەردەگێڕن و ناوبراویش هەست بەئیحراجیەکى زۆر دەکات و دەچێتە سەر مەزارەکە.

بەهۆى بەشدارى کردنى لەکابینەى نۆیەم و تاپۆکردنى گردەکە و بەخێزانى کردنى گۆڕان و هەڵوێستى زۆربەى هەڵسوڕاوەکانى لەپرسە سەرەکییەکانى تایبەت بەژیانى خەڵکى، سەربارى دەنگنەدان و شکستى ئەو حزبە لەهەڵبژاردنى ساڵى ٢٠٢١، هاوڵاتیانى ناڕازى هەرێمى کوردستان نیگەران و توڕەن لەهەڵوێستى بنەماڵەى نەوشیروان مستەفا و بەرپرسانى ئەو حزبە و بەپارێزەرى کابینەیەکى پڕ قەیرانى دەزانن.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ