ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

ئەنوا چارەنووسی سەرکردایەتیەکانی ئێستا و ناوی سەرکردایەتی نوێ ئاشکرا دەکات

  2023-09-01  |    8889 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
كۆنگرەی یەكێتی بڕیارە لە 27-9 ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، هەرچەند پێشتر بڕیاردرابوو لەدوای مانگی 12 ئەنجام بدرێت، چاوەڕوانی گۆڕانكاری گەورە دەكرێت و بەپێی تەواوی پێشهات و پێشنیارو زانیاریەكان ئەندامانی سەركردایەتی بەنیوە زیاتر كەم دەكرێنەوەو لەو نێوەندەشدا گەرمیان بۆ نیوە كەمدەكرێتەوە.

بەپێی زانیاریەكان، تاوەكو ئێستا هیچ روون نیە هەریەك لە مەحمود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینا لەكوێی هاوكێشەكە دەبن،  ئەمە سەرەرای ئەوەی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە دوور لە كاری حزبی وەستاون.

زانیاریەكان ئاماژە بەوەش دەكەن، هەریەك لە عیماد ئەحمەد، شێركۆ میروەیس، لەسەر مەڵبەندی خانەقین و پۆڵای شەهید سیروان   لەسەر مەڵبەندی بەغدا دەبێتەوە سەركردایەتی، هەرچەند بۆ تابان شێخ عەبدوڵا لەسەر مەڵبەندی گەرمیان لەنێوان ئەگەر ماوەتەوە.

ئەمەش بەو شێوەیە دێـت، مەڵبەندی خانەقین و بەغدا بەیەكەوە سێ ئەندام و مەڵبەندی گەرمیان هێشتا بەتەواوی روون نیە.

سەرچاوەیەكی تایبەت ووتی: بەشێك لەوانەی گەرمیان كە ئێستا لەسەركردایەتین لە ئۆرگانە جیاوازەكان دادەنرێن و پلەی سەركردایەتیان لێوەردەگیرێتەوە.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ