ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

یەکێتی لەسەر ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی بۆ لابردنی گەڕاندنەوەی 10٪ی پاشەکەوتی مووچە هاتە دەنگ

  2023-05-29  |    3036 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتی
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەتیدەکاتەوە بە لابردنی بڕگەی تایبەت بە گەڕاندنەوەی 10٪ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی عیراق رازی بووبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: شەوی رابردوو یەکێتی هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە شیعیەکاندا نەبووە.

وتیشی: "ئەو هەواڵانەی باس دەکرێن لەبارەی ئەوەی یەکێتی رازی بووە بەلابردنی بڕگەی گێڕانەوەی پاشکەوتی مووچە هەڵبەستراوەو پڕوپاگەندەیە".

یاروەیس دەڵێت: "ئێمە چۆن هەوڵماندا و چەسپانمان لە رەشنووسی بودجەدا، ئاواش بەردەوام دەبین تا لەناو دانیشتنی پەرلەمان پەسەند دەکرێ".

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکیتی راشیگەیاند: ئەو کەسانەی ئەم پڕوپاگەندانە دەکەن نوێنەریان لە لیژنەی دارایی پەرلەمان نییە و لە هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت نییە و بەس موزایدەیەکی بێزراوەو هیچی تر".

 

ئەمڕۆش مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەپەیامێکیدا کە لە تویتەر بڵاویکردەوە، جەختیکردەوە، کە بە هەوڵی یەکێتی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی بۆ پرۆژەیاسای بودجە زیادکراوە. 

 


>زۆرترین خوێندراو
عەبدوڵا کەریم مەحمود
سەرکەوت پەرێشان