بنەماڵەی کوژراوەکەی خۆپیشاندانەکانی وەرتێ، هەڕەشەی توند دەکەن و دەڵێن'' بکوژی کوڕەکەمان لە سێدارە بدەن گەرنا خۆمان دەی کوژینەوە.''
بنەماڵەی '' حەسەن سەربەرز'' ئەو هاوڵاتییەی لە خۆپیشاندانەکانی وەرتێ کوژرا، دەڵێن'' ئەنجوومەنی باڵای باڵەکایەتی لەسەر پرسی کوژرانی باوکیان سپاردوە ئەوانیش بڕیاریاندا، پێداگربن لە ڕێگای یاساوە حەقی خوێنی شەهید حەسەن بستێنن، کە بریتییە لە سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژ، ئەگەر ئەو هەوڵە بە ئەنجامی دڵخوازی ئێمە نەگەیشت، ئەوە وەکو نەریتی عەشایەری تۆڵەی خوێنی شەهیدەکەمان بکەنەوە.''
بنەماڵەکەی وتیشیان'' لێرەوە بەهەموو لایەکی ڕادەگەینین، ئێمە چاوەڕێی بڕیاری دادپەروەرانەی دادگاین، کە بریتییە لە سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانبار (سەمەد عومەر حەسەن) بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێڕاقی ساڵی ١٩٦٩. جگە لەسێدارەدان تاوانبار ئێمە بەهیچ سزایەکی دیکە ڕازی نابین، لە ئەگەر بەڕەڵاکردنی لە زیندان بەهەر بیاونوێک بێت، دوای سەد ساڵی دیکەش بێت بەدەستی خۆمان تۆڵەی ڕۆڵە شەهیدەکەمان دەکەینەوە.''