ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

شەڕی عەشرەتی هەرکی و هێزەکانی پەدەکە قوربانی لێکەوتەوە

  2025-07-09  |    20 جار خوێندراوەتەوە
ئامادەکردنی: دانیار محمد حسن
ئەنوا

شەڕی نێوان هێزەکانی پەدەکە و خورشید هەركی، كە فەرماندەییەكی سەربازی و كەسایەتییەكی ناسراوی عەشیرەتی هەركیە لە خەبات بەردەوامە و چەند هەمەر سووتاوە و ئەندامێکی زێرەڤانی کوژراوە و چەند ئەندامێکی تریان بە دیل گیراون.

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە، شەڕە تەقەی نێوان عەشیرەتی هەرکی و هێزە ئەمنییەکانی پەدەکە، لە سنووری شارۆچکەی خەبات و سەر ڕێگای نێوان ئاکرێ و دهۆک بەردەوامە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە شەڕەکەدا چەند هەمەر و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان سووتاوە و ئەندامێکی زێرەڤانی کوژراوە و چەند ئەندامی تر بە دیل گیراون لەلایەن هەرکییەکانەوە.

هەیسەم هەركی، كەسایەتی دیاری هەركییەكان لە ناوچەی بادینان ئەمشەو لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا، داوا لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێم کرد، بەزووترین كات بێتە سەرخەت و ئەو شەڕەی ڕابگرێت.

هەیسەم هەركی، كە لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا ژماریەك چەكدار لە پشتیەوە دەردەكەون دەشڵێت: “هەموو هەركییەكان یەكن و داوا دەكەین ئەو شەڕە ڕابگرێت، چونكە گەنجەكانمان دڵگەرمن و ڕەنگە ئەو شەڕە لە ناوچەی بادینانیش پەرەبسەنێت”.

لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێرەوە هێزێكی زۆری ئەمنیی چوەتە خەبات بۆ دەستگیركردنی خورشید هەركی، كە فەرماندەییەكی سەربازی و كەسایەتیەكی ناسراوی عەشیرەتی هەركییە و پاسەوانەكانی ئەویش ڕووبەڕووی هێزەكە بونەوە و تەقەیانكردوە و بەهۆیەوە گرژی دروست بو، هەروەها گەنجێكیش كوژرا.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی كە لە تۆڕەكۆمەڵاتییەكاندا بڵاوكراونەتەوە، لە ئێوارەوە ڕووبەڕوونەی توندی چەكداری بەردەوامە و چەكی سوك و مام ناوەند لە شەڕەكەدا بەركارهاتووە، هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییەكانیشدا دەردەكەوێت كە دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی هێزە ئەمنیەكان سووتێندراون.


>زۆرترین خوێندراو