ئەنواپرێس - دانیار محمد
کەسێکی نزیکی سەرکردەکانی جاف ، دەڵێت چونی هێزی کۆماندۆ بۆسەر سەنتەری ئێڵ بەگی جاف لەسەر داوای حامی حاجی غالی بووە ،کەسەرپەشتی دەکات و رەتی دەکاتەوە بەشێک لەو سەرکردانە هیچ پەیوەندیان پێوە مابێت..
ڕێبین تەها کەسی نزیکی عەدنان حەمەی میناو و مەحمود سەنگاوی ، بە ئەنوا پرێسی وت " چوونی هێزی کۆماندۆ بۆسەر سەنتەری ئێڵ بەگی جاف لەسەر داوای حامی حاجی غالی بووە بۆ تەسلیمكردنەوەی سەنتەرەكە"
وتیشی ` ئێستا خانویەكی تر بۆ سەنتەرەكە لە لایەن كا حامیەوە دابین كراوە و بۆیە بینا كۆنەكەی تەسلیم كردۆتەوە`
ڕێبین تەها وتیشی " ماوەیەکی زۆرە هەریەک لە عەدنانی حەمەی مینا و مەحمود سەنگاوی هیچ پەیوەندیان بە ئێڵ بەگی جافەوە نەماوە و
تەنها حامی حاجی غالی سەرپەرشتی دەکات "..
ئەمڕۆ هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی چووەتە سەر سەنتەری ئێڵ بەگی جاف لە گەڕەکی توی مەلیکی شاری سلێمانی ،و دەستی بەسەردا گرتوە ..