ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه لیوا نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د پۆستى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى گه‌رمیانى به‌جێهێشت و ئه‌نوا پرێس زانیارى له‌باره‌ى شوێنه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات .
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به تایبه‌ت به ئه‌نوا پرێسى وت " ئه‌مرۆ محه‌مه‌د حاجى فایه‌ق به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى گه‌رمیان و هاوكات ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بانگ كراوه و پێشنیارى بۆكراوه كه پۆستى به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى گه‌رمیان وه‌ر بگرێت .
سه‌رچاوه‌یه‌كه وتیشى تائێستا ناوبراو رازى نه‌بووه بۆیه هێشتا ماوه‌ته‌وه و یه‌كلاى نه‌بووه‌ته‌وه , سه‌رچاوه‌كه جه‌ختى كرده‌وه له‌وه‌ى پێده‌چێت رازى بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به هۆكارى دانانى ناوبراو بۆ ئه‌و پۆسته " سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه وتى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوبراو له پۆستى باڵایه و هاوكات ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه , چونكه ئاسایشى گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتى له سنورى پێنج قه‌زایه " كه‌لار و كفرى و ده‌ربه‌ندیخان و خانقین و دووزخورماتوو "
پێشتر ئه‌نوا پرێس ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه هه‌یه‌رك له عه‌قید سه‌ردار مه‌حمود وعه‌مید جه‌لیل كۆكزى سیڤیان بۆ ئه‌و پۆسته پركردوه‌ته‌وه و پێشنیارى ئاسۆى شێخ ته‌هاش بۆ ئه‌و پۆسته كراوه .
ئه‌نوا پرێس ئه‌وه‌شى زانیوه " ئاسایشى گشتى بۆ هیوا ئه‌حمه‌دو لیوا نه‌وشیروان جێگرى ده‌بێت و ئاسایشى سلێمانیش بۆ عه‌مید سه‌رخێڵ یش ده‌بێت .