ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

گۆڕانکاری گەورەتر لەیەکێتی دەکرێت

  2022-07-01  |    5202 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتی
​ بەپێی بڕیارێكی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، تەواوی پۆستەكانی ئاسایشی سنوری زۆنی سەوز دەگۆڕدرێن و گۆڕانكاری تریش بەڕێوەیە.

سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ ئەنواپرێس ووتی: تەواوی گۆڕانكاریەكانی یەكێتی لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانیەو لەلایەن بافڵ تاڵەبانی گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكراوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: تەواوی ئەو كەسانەی دادەنرێت دەبێت پێش وەخت لەگەڵ قوباد تاڵەبانی كۆببنەوەو بەڵێنی ئەوە بدەن كە بەهیچ جۆرێك لەژێر بڕیارەكانی ئەو دەرنەچن.
ئاماژەی بەوەشدا: زنجیرەیەك گۆڕانكاری تر بەڕێوەن، بەتایبەت لەبەڕێوبەرە گشتیەكان و هەروەها سەرجەم بەرێوبەری پۆلیسەكان دەگۆڕدرێن.
لەبارەی گۆڕانكاری حزبی، ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكرد: گۆڕانكاری لە مەڵبەندەكان دەكرێـت، بەتایبەت ژمارەی جێگرو كارگێڕەكان و ئەندام مەڵبەندەكان كەمدەكرێنەوە.
 


>زۆرترین خوێندراو