ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

بەوێنە؛ حکومەتی هەرێم ڕیکلام بۆ ئاینی مەسیحی دەکات

  2022-07-01  |    409 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم ڕیکلام بۆ ئایینی مەسیحی دەکات و فریکوێنسی ڕادیۆیەکی ئەو ئاینە دەدات لە تاکسییەکان.

لە ئاگادارییەکدا عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (هەینی 1-7-2022) ڕایگەیاند، "لە کاتی لێدانی لەزگەی تەکسی، بەبێ ویست و ئاگاداریی خاون تەکسی  لەزگەی  فریکوێنسیەک دەدرێت لە تاکسیەکان لە سلێمانی، ئەم فریکوێنسیە ڕادیۆیەکی تایبەت بە بانگەشەیە بۆ دینی مەسیحیەت، لەکاتێکدا پێویستە حکومەت ریکلام بۆ  ڕادیۆی ترافیک بکات، نەک ئاینی مەسیحی."   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکان لە ڕێگای داواکاری گشتیەوە سکاڵام جوڵاندووە، ئەوەی نایەوێت لەسەر بەرپرسیاریەتی من ئەم ریکلامی فریکوێنسیە  لێبکاتەوە."   


>زۆرترین خوێندراو