به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى ڕایگه‌یاند، شه‌پۆلێكى خۆڵبارین ئه‌مشه‌وى هه‌ینى به‌شێكى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و كاریگه‌رى شه‌پۆله‌كه تا رۆژى یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاسۆكه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌وى هه‌ینى 1/7/2022 شه‌پۆلێكى خۆڵبارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و شه‌پۆله‌كه تا رۆژى یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى سلێمانى وتیشى، كاریگه‌رى شه‌پۆله‌كه به‌چرى له‌سه‌ر ناوه‌راست و باشورى عێراقه‌و ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌شێكى پارێزگاى كه‌ركوك شه‌پۆله‌كه به‌چڕى ده‌یگرێته‌وه‌و ناوچه‌كانى تر‌ى هه‌رێم شه‌پۆله‌كه كاریگه‌ریه‌كى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر نابێت.
ئه‌مساڵ به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزى به‌هاردا نزیكه‌ى 20 شه‌پۆلى خۆڵبارین هه‌رێمى كوردستان و عێراقى گرتۆته‌وه‌و شاره‌زایانى بوارى كه‌ش و هه‌وا هۆشدارى ده‌ده‌ن له به‌رده‌وامبوونى خۆڵبارین و كاریگه‌ریه‌كانى له‌سه‌ر ژینگه‌ى عێراق له‌داهاتوودا.