ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
وتار

وتاریی حیزبی

عەبدوڵا کەریم مەحمود
 

سەرکرایەیی  سیاسی کورد ،  بۆ مانەوەریان لە دەسەڵات  ، وتاریی  نە تەوەیی  یان کردوە  ، بە قوربانی وتاریی  حیزبی  .

 لە بەر هەڵەی مەزاجییانە و  هەڕەشەو بڕیاری نالۆجیکانەی پڕ لە هەڵچونیان  ،  یاریان  بە سۆزو عاتیفەی هاوڵاتیان کردووە  ، ئەم  نیشتیمانه‌که‌یان  کردوه‌ ‌به‌شه‌ڕگه‌‌ ،  بە بەردەوامی کوردی تیا کۆمەڵ کوژ دەکرێت .


لە ١٩٨٧-١٩٨٨ ، نه‌خشه‌ی جینۆسایدی کورد به‌‌ بڕیاری  سه‌دام و به‌فه‌رمانده‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ‌له‌ ماوه‌ی حه‌وت مانگ ، له‌ ‏‏8قۆناغی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و نا وچه‌ جیا جیاکان جێ به‌جێ کرا .

سەدام  ئەوەندە لە خۆی بایی بوو ، دوای جینۆسایدی کوردو کۆتایی جەنگی ئێران ،  کوێتی ‏داگیر کرد ،  جارێکی تر عێراق و کوردستانیان  کرد به‌شه‌ڕگه‌ ،هه‌موو چه‌کێکی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ یان له‌  کوردستان و ‏عێراق و ئێران و کوێت و که‌نداودا  تاقی کرده‌وه‌.

 وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان  ،هەموو ئەو وێنه‌ ‌و  به‌ڵگه‌ نامانه‌ی  جینۆسایدی ‏کوردیان ، بۆ پرۆسه‌ی ئازادی  عیراق خسته‌ روو، که‌ له‌ لایه‌ن کۆڵن پاوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا وه‌  ،نیشانی‌ ‏ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی درا  :

- کە سه‌دام حسین له1987-ه‌وه‌ چه‌کی ‏کۆکوژی قه‌ده‌غه‌کراوی ، نێو ده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ کورد به‌کار هێناوه‌  ، ئه‌مجار بڕیاریان دا :

به‌هه‌موو توانا سه‌ربازییه‌کانیانه‌وه‌  ، ئه‌وچه‌که‌ کۆکوژیانه‌ له‌ ناو ببه‌ن.‏

زۆر به‌ی ئه‌و چه‌که‌ کۆکوژانه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌دام ده‌فرۆشرا ،له‌  کەنداوی عەقبەی ‏ئه‌رده‌ن و میسرو کوێت و که‌نداوه‌وه‌  ، به‌ نهێنی ده‌گه‌یشتنه‌ عێراق .

له‌شه‌ڕی قه‌ڵاچۆکرنی کورد له‌ کوردستان و‏جه‌نگی دژ به‌ ئێران به‌کارده‌هێنران،  به‌ پێی راپۆرتێکی ئیستیخباراتی عه‌ سکه‌ری  عێراق ،  ‏سه‌دام پێش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ، رێژه‌یه‌کی زۆری ئه‌و چه‌کانه‌ی رەوانه‌ی ده‌ره‌وه‌کردبوو ، به‌شێکی ‏تریشی له‌ ناو برد.

 بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌مه‌ریکا ،له‌ به‌رده‌م میدیای ده‌ره‌وه‌ تێک بشکێنێت ‏.بۆ ئه‌وه‌ی واله‌ دنیا  بگه‌یه‌نێت سه‌دام خاوه‌نی چه‌کی کۆ کوژی نی یه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌مووچه‌که‌کان ته‌فرو تونا کرد . 

به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی 3 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالی کورد و کیمیا بارانی هه‌له‌بجه‌دا تێ په‌ڕی بوو،ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه‌  ‏بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌مه‌ریکا 

به‌رامبه‌ر به‌ جینۆسایدی کورد له‌ کوردستانی باشور هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوو ؟

‏له‌ ئاستی ئه‌و تراژیدیا گه‌وره‌دا که‌ له‌ وڵاته‌کانی خۆیان و وڵاتانی ناتۆوە چه‌که‌کانیان به‌ به‌سه‌دام فرۆشتبوو،،له‌میدیاکانی خۆیانه‌وه‌ تراژیدیاکان  نیشان درا ‏.

به‌ڵام که‌ عێراق کوێتی داگیر کرد ، ئه‌مجا وێنه‌و به‌ڵگه‌نامه‌کانی چه‌که‌ کۆکژه‌کانی سه‌دام .بۆ جینۆسایدی کورد یان ‏خرانه‌ روو وبڕیاریان دا چه‌که‌ کۆکوژه‌کانی سه‌دام له‌ ناو ببه‌ن .

ئه‌مه‌  ئه‌و پرسیاره‌ بێ وه‌ڵامه‌یه‌ ؟  بێ ئه‌وه‌ی به‌ وردی لێی بکۆڵنه‌وه‌ ، بێ ئه‌وه‌ ی توێژینه‌وه‌ له‌و هه‌موو هه‌ڵه‌  ‏مێژویانه‌ی ستراتیجی دبلۆماسی  کورد بکه‌ن.

 سەرکردەکان   هه‌میشه‌  شانازیان  بەوە کردوە کە سێبەری داگیرکەرانی نیشتمان بوون ، ئەو خیانەتانەیان ، بە هەڵویستی نەتەوەیی و نیشتمانی وئەرکی خۆیان زانیووە.

‏ستراتیجی به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکەرانیان  ،  دژبه‌ گه‌له‌که‌ی خۆیان ،له‌ ده‌یان سیناریۆی جا جیاجیا دا به‌کار  هێناوە  .

 مەقاشی داگیرکەران بوون ، بۆ ‏تێک شکان و کۆمەڵ کوژی گه‌له‌که‌یان ،

 جوگرافیای ئەم نیشتیمانەیان  ، کردووە شه‌ڕگه‌ی ‏داگیرکه‌ران و

 مرۆڤی کوردی تیا کۆمەڵ کوژ کراوە .

 بۆ ئەوەی  خۆیان  و کوڕاو کوڕ و بنەماڵەکانیان ،  بۆ هەتا هەتایە ، له‌ سایه‌ی سێبەری داگیرکەران . لە سەر کورسی دەسەڵا ت، بە کۆیلایەتی ‏بمێننه‌وه‌.

ژمارەی خوێنەر   ‌ 708‌
9/4/2023 9:01:28 AM