ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
وتار

ئابـوری هـەرێم لـەنـێوان سەربـەخـۆی و ســەرەخـۆریدا

ميقداد شێخ به‌هادين
گـەڕانەوە بـۆ بەغـداد وەکـو بـژاردەو ڕێگا راستـەکەی مـــامەڵەکردن، تــێزی یەکـێتی و فـەلسەفەی کـاک قـوباد بـوو، تـۆمارەکانی رۆژگـار گـەواهیدەری ئـەو ڕاستیە حاشا هەڵـنەگرەن، کاتێک کـاک قـوباد شـەو و ڕۆژی خستبووە سـەریەک بـۆ کـۆبوونـەوە و دانـوستان لـەگـەڵ شـاندە حـکوومی و پـەرلەمانی و هـێز و لایـەنە سـیاسـیەکانی عــێراق، لەمـەڕ ڕێــکكەوتنی نـێوان هـەرێم و بــەغدا بــۆ قــوتارکـردنی گــوزەرانی هـاونیشـتیمـانـیان، لــەدەرهـاویـشتەی ئـەو ئـابـووریە سەربـەخۆیـیـە سەرەخۆرییە، کە نـزیكەی دەیـەیـەكە هـاوڵاتـیان و خەڵـکی كـاسبكار و مـووچـەخـۆرانی ئـەم هـەرێـمەی خـستووەتە دۆخـێكەوە، نــموونەی لـەهـیچ شـوێـنـێكی دونـیادا نـەبـووە، کــەچی لــەوكـاتانەدا بـرادەران سـەرگەرمی قـاچاغـچـێتی و سـەوداگـەریی نـەوت بـوون لـەگـەڵ وڵاتـێکی دراوسـێ و هـەندێ گـروپـیتردا.
بـەڵام دواجـار دەرکـەوت قـوڵایی سـتراتیـژی سـیاسـی و ئـابووری هــەرێـمی کـوردستان، عـێراقی فـیدراڵـە و تا ئـەو کـاتەی چـارەنووسـمان هاوبەشەو خواستەکانمان لە چـوارچێوەی دەستــووری هەمـیشەییدا رەچـاودەکرێت، بــژاردە یاسایی و ئاساییەکە بەغدادە نەک پـایتـەختی وڵاتێکی دیکە، واقــعی سـیاسی جــیاوازە لــەخــەون و خـەیاڵی گــەورەو هـەنگـاونان بـۆ هـەر پـرۆسـەیەک زەمـینـەسـازی و لـێکدانەوەی ووردی دەوێـت، دەوڵـەت بـە وەهەم و ئـابـووری کارتـۆنی و بــرسی کــردنی خـەڵک دروست نـابێت و ئـەمەش کـراوە دەسـتکەوت نـیە بـەڵـکو پـابەندکـردنێـکە دەبـوایە زووتــر ڕوویــدابایە.
ئــەوەی لـە (4/4 )ڕوویــدا دەرئــەنجـــامی داڕمـان و شـکسـتی ئــەو سیـاسەتە بـوو، کـە بـــەنــاوی تــەڵاقـدانی بـەغــداوە، دە ســاڵە میللەتی پــێ چـەواشە دەکــرێ و خەڵکی پـێ دەچـەوسێـنرێتەوە، کــەجـگە لــەوەی ژیــانی گشــتی خســتە دۆخــێکی قــورس و ســـەختی گــوزەرانـەوە ئـەم هەرێمەشـی خــزانـدە ژێـربـاری زیاتـر لـەسـی مـلیـار دۆلار قـەرزەوە، کــەچی هــەروەک چــۆن پــێشتـر دژایـەتی عـێراقـیان کـردبــووە دەسـتکەوت و شـانـازی و کــوردایـەتی ئــێسـتاش بــەو رووە قـایمـەی، کــە شمشـێـری مــیسری نـایــبـڕێ شــکـست و ئـیفـلاسبـوونی سـیاسیان و چـۆک دادان و خـۆچـەمـاندنیان بـۆ بـەغـدا کــردووەتـە دەستکــەوتـێکی گـەورەتـر و لــەدووتـوێی هــەڵوێستـێکی نــیشتیمانی مـوزەیەف و ســاختـەوە بــەخــەڵـکی زوڵـم لـێکـراوی کـوردستانی دەفــرۆشـنەوە، بـەڵام ئـەم قــەوانـە سـواو ریـتـمە نـەشـازە وەکـو نـەریتی هـەمیشەیی جـارێکیتر هـیچی لێ شیــن نـابێ و ئــەو دڵــخـۆشی و پـێـشـوازیەی خـەڵــک بـۆ هەنـگـاوەکانی بـەغـداد و بڕیارەکانی دادگای نـێودەوڵەتـی پــاریسـیش دروستـتـرین وەڵامــە، کە شـەرعیەتی ڕەهــای هـەبێ دژی ئـەو ئیـدارەدانە چــەوت و فـاشـیلەی دۆسـیەی نـەوت، کـە یـەک دەیـەیـە لـەژێـر نـاوێکی گــەورەی بـــێ نــاوەڕکــدا بـە نــاوی ئــابووری سـەربـــەخــۆوە، کـە لەهـەقـیـقـەتدا ئـابـووریەکی لـەرزۆک و ئیدارەدانـێکی شـەرمـهێـنەر بـوو هــەرێمـێکـیان تــوشی سەدان قـەیران و ئـاریـشەو وێـرانکاری کـردوو و خـەڵـکـەکەشی درابـووە دەسـت قـەدەری وەهـمێکی بـەتاڵـی بـێ ئەسـڵ و فـەسڵـەوە. 
نـەوتیان لـەبـری خـوشـگـوزەرانی و ئـاوەدانی کـردبووە کـارتی فـشار بــۆ چـەوســانەوەی مـیللـەت و ئـەوانەی رەدووی ئـەو سـیاسـەتە نالـۆژیکـیەیان نـەئەکـەوتن.
 لــەوپــێناوەشدا بۆ جـێـبەجێـکردنی ئـەجـیندای دەرەکـی و خـواسـتی قــۆرخـکاری حــزبی و مــەرامی شــەخســی و مـۆنـوپـۆڵـکـردنی تەواوی جـومەگەکانی حـوکومـڕانی لــەکـوردستاندا، پــارێزگاکانی سلـێمانی و هــەڵەبـجەو ئیدارەکانی گـەرمیان و ڕاپـەڕین خــرابـوونە نـێو بـازنەی ئابـڵوقەیەکی نامـۆڕاڵــی پــەرواێــزخستـنـەوە.
ئـێـسـتاش، کـە نـزیک دەبـیـنەوە لـەدەیـەیـەک لــەو کـارەساتەی  بــەناوی سـەربـەخـۆیی ئـابـوورییەوە خــولقـێنرا، جگـە لەدیـزە بـەدەرخـۆنـەکردنی دەیـان مـووچە و داهـێنانی لـەتـە مـەعاش و پاشەکـەوت و نـەمانی خــزمەتگوزرای و سلـفەو ڕاگـرتنی پرۆژەکان و بردنی پارەی سندوقەکانی شێرپەنجەو خـانەنـشینان و وەسـتاندنی پـلەبـەرزکـردنەوەو دامـەزراندن و بـێ ئـومێدکــردنی خــەڵک زیــاتر یـەک ئـاماژەی ئــەرینی لـێ نـەبــینرا، بـۆیە دواجار بـەرژەوەندی میللەت و خـواستی یەکێتی کـە بــژاردە ڕاســتەکەیــە سەرکەوت و بەنـاوی رێکـکەوتنەوە بــەنــاچــاری دواین بـزماریان دا لــە تــابوتی ئــەوەی نـاویان لـێنابوو ئابووری ســەربـــەخــۆ.
 لـەدوای هەنـگاوە یـاساییەکانی حـکومەتی عێـراق دژی ئـەو تـاڵانکــارییەی بەسامانە سروشـتیەکانی ئـەم گـەلەوە دەکـرا، ئـەوانەی رێـگای بـەغـدایان بـەنـاچاری گـرتـەبەر بـۆ ڕادەسـتکردنی تـەواوی دۆسـیەی نـەوت، ســەرەتا بـەڕاست و چـــەپدا لـەمـیدیا فـەرمی و سـیـبەرەکـانیانەوە دسـتیان دابـووە هـەڵـمەتێـکی تـۆمەتی بـێ بنـەماو تـەخوین کـردن و بـە پـێــوەری ژەنـگــهـەڵــهـێنراوی لـەئـەزەلـیـانەوە نیشتـیمانـپەروەری هــاونیـشتـیـمانـیان و دڵـسـۆزی خـەڵکیان بــۆ کوردستان دەپـێـوا، بـەڵام ئێـستا، کـە گـڵـۆڵــەیان کـەوتـووەتە لـێژی کـەوتـوونـەتە مـوبارەکەی ئـەوەی ڕوویداوەو بـەرێـکەوتنی مـێژوویی و دەسـتەکـەوتی گـەورەو گــران نـاوزەنـدی دەکـەن، بـەڵام بـێ ئـاگـان لـەوەی  ئـەو بـەناو سـیـستەم و پێوەرەی ئـەوان کـردویانـەتە مـەحەکی هەڵـوێــست و هەڵــسەنگـاندنی کـوردایـەتی خـەڵک، دەستـەخـوشکی هـەمان سـیسـتەمـەکانـیتـری بـەڕێوەبردنی دۆسیەی نـەوت و ئـابـووریە دانسـقەکـەیانە، کـە ئـەم دۆخـە نـالــەبارەی خۆڵـقاند و میللـەتێکی تێـیدا  بەهـیلاکەت بـردو وایکرد نیشتیمانێک لــەپێش چاوی هەمووان بکات بە دێـــوەزمە و خــۆشەویستی و ئـینـتـیما بۆ خاک وڵات لــە دڵ و دەروونی خەڵکیدا داماڵــێ.
 بـۆیە بـەم کـارو کـردارانـەش دەرەکـەوت چۆن بـەنجامدانی ڕاپـرسی و ریفـراندۆم درووسـت بـونی دەوڵـەتی کـوردی، کـە خـەونی چـەندین سـاڵەی نـەتـەوەیـەک بـوو لــە گـۆڕنـرا ئــاواش بــەوفـەزاحەتەی، کـە نـاوی لـێنــرابوو ئابووری سەربەخــۆ و هـەر رۆژێک و بـەشێـوازێک بـەخـەڵکیان ئـەفرۆشتەوە، خێرو بێـر و داهـاتی داهـاتووی گـەلـێکـیان سـپاردە قــەدرێکی نــاڕوون و نادیار، دیارە ئەمەش سەرەتای دەرکــەوتنـی عـەیب وعــارەکانی ئــەو ئـابووریە سەرەخــۆرەیەو دەکرێت داهـــاتــوو هەقــیقـەتــی تــریشمان پێشان بدات, چــونکە سـەرەڕای ئـەوەی گـرێـبەستـەكـانیان لـەگـەڵ كـۆمـپانیاكان ئـەوەندە خــراپ و نــەزانـانە ئـەنـجامداوە و ئــەوەندە گــەندەڵی و خــروقاتـی تـێداكـراوە ئێــستا خـۆشیان شـەرم دەكـەن بیـخەنە سـەرمێـزی دانـوستانـەكان لــەگـەڵ حــكومەتی فـیدراڵیـدا و هــەروەها ئـێـستا جــگە لــەوەی سـەرچـاوەی هـێـزیان، كە پــارەی دزراوی خــەڵكە كــەوتووەتە مەتــرسیەوە، دەبـێـت بـۆ لـەمـەودوا چـاوەڕێی ئـاشكـرابوونی فـەزاحەت و گەندەڵییەكانی نــاو گــرێبەستەكانـیش بن.
بـۆیە پــێـویستە ئـەم گـەڕانـەوەیە بکــرێتە خــاڵی وەرچــەرخانی گــۆڕانکاری ریــشەیی لــەو سـیاسـەتە نــادروستــەی، کــە نــزیکەی دە ســـاڵە خـــەڵک و چــیـنی فــەرمانـبەر و مـووچەخـۆر بــاجەکەی دەدات و چیــتر ســەرکـێشی بــەقــوت و گــوزەرانی خــەڵکەوە نـەکـرێت و عــیـبرەتـێـکی وای لـێ وەربگـیردرێت هیــچ لایــەنـێک زاتــی ئــەوەنـەکات لــەئــایندەدا ســەرکێــشی بـــەمــوقەدەراتی خــەڵکی ئـەم هـەرێمــەوە بــکات..
ژمارەی خوێنەر   ‌ 487‌
4/6/2023 10:13:50 PM