ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
وتار

کفنی تەرمی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاوریشمی چینیە!

هه‌ڵۆ محه‌مه‌د
بیرمەند و فەلەسوفی چینی دێنگ سیاوپێنگ دەڵێت”بە هێمنی چاودێری بكەن و پێگەمان بەهێز بكەن و بە هێمنی ڕووبەڕووی ڕووداوەكان ببنەوە، تواناكانمان بشارنەوە، چاوەڕێی كاتی گونجاو بكەن، تواناكان كەمتر لەوەی هەیە پیشان بدەن و هەرگیز بانگەشەی سەركردایەتی مەكەن.

ئەم فەلسەفە، لە بواری ئابووریدا لەچین كاری خۆی كرد. چین كۆتایی حەفتاكانەوە خەریكی ڕیفۆرمی ئابووریە. دەستپێشخەری، یان پڕۆژەی ئاوریشم تەنیا یەكێكە لە هەوڵەكانی چین بۆ گێڕانی ڕۆڵی گەورەتر لە داهاتوودا.چونکە ئێستا چین لە هەموو رویەکەوە لایەنی کەم ١٠ ساڵ لە پێش وڵاتانی دوونیاوە بەتاییبەتی بەرهەم هێنان بۆیە ئێستا کار لەسەر بەبازارکردنی بەرهەمەکانی دەکات.

لە ١٣-٥-٢٠١٧ چین لە ڕێگایی کونسوڵخانەکانیەوە داوەتی ٨٥٠ میوانی بیانی کرد کە زۆربەیان سەرۆکی وڵاتانی ئاسیا و ئەورپا و ئەفریقا گەورە سەرمایەدارەکان بوون کە لە ١٣٠ وڵاتەوە هاتبوون جگەلەوەش ٧٠ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی داوەتکرابوون، چین ئەم داوەتیەی بۆ دووبارە ناساندنەوەی هێڵی ئاوریشم کرد ، سەرۆکی چین( شی جین پینگ) بەنیازە ئاسیاو ئەوروپا بەشێک لە ئەفریقیا لە ڕێگایی وشکانیەوە بە هێڵی ئاسنەوە ببەستێت بەیەکەوە، جگەلەوەش لەڕێگایی بونیاتنانی بەندەری گەورەی هاوشێوەی فاو ڕێگایی دەریاش زیندوو بکاتەوە.

پلانەکەی چین ساڵی ٢٠١٣ گەڵاڵە بوو لەو کاتەوە هاوکاری چەند وڵاتێکی کردوە لە بوونیات نانی ژێرخانی ئابوری وەک پرۆژەی هێڵی ئاسنین و ڕێگاوبان وێستگەی کارەبا پاڵاوگەی نەووت بەشێک لە وڵاتەکان هەریەکە لە تاجیکستان، تایلەند، قێرغیزستان، عێراق، جگەلەوەش پلانی هەیە شاری (دالیان) ببەستێتە بەندەری وڵاتانەوە.

لەو کۆربەندە ئابوریەدا وانگ هو چین، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری شاری دالیان گوتی "لە رێگەی هێڵی ئاسن و رێگای خێرا، ئێمە شارەکانی دالیان و لیاونینگ لەرێگەی مۆنگۆلیا و رووسیا دەبەستینەوە بە ئەوروپا هەموو ئەم رێگانە دەبنە رێڕەوی گرینگی بازرگانی جیهان. دالیان ‌حەڵقەیەکی گرینگی پرۆژەی (یەک پشتێنە-یەک رێگا) یە.

بەڵام تۆم میلەر، راوێژکاری کۆمپانیای گاڤەکال کە کۆپانیاییەکی گەورەیە کار لە وەبەرهێنان و بەبازارکردن دەکات و ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە، رەخنە لەو پرژەیە دەگرێت و گوتی "ئەوەی کە چین بەتەمایە ئەنجامی بدات دروستکردنی تۆڕێکی لە یەک ئاڵاوی نێودەوڵەتییە. کەواتە چین دەیەوێت بە وڵاتانی دیکە بڵێت، چاو لێبکەن، ئێوە رێگاوبانتان نییە، پردتان نییە، هێڵی ئاسنتان نییە، وێستگەی گازتان نیە، تۆڕەکانی کارەباتان نییە. وەرن ئەو شتانەتان بۆ دامەزرێنین. ئەمەش ئەنجامەکەی دیارە ، هەموو ئەو وڵاتانە دواجار لەڕووی ئابوورییەوە گرێدەدرێنەوە بە چین کە کاریگەری جیۆسیاسیشی بەدواوە دێت.

هەر لەوکاتەوە ئەمریکا کەوتە خۆی چوونکە روسیا ئێران هاورابوون لەگەڵ چین و پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆژەکە دەربەڕی، بۆیە ئەمریکا دوای ٢٠ ساڵ ئەڤغانستانی جێهێشت و تاڵیبانی زیندوو کردوە لە کاتی دەرچونیدا ٥٠ هەزار هەمەر و زڕێپۆش و ٤٠ فرۆکەی شەرکەرو هەزاران چەکی M4 ‪,‬ M16 لەگەڵ قەناسی جۆری M24 بۆ تاڵیبان بە جێهێشت، لە نێوان ئێران و روسیا و چیندا بۆمبێکی تەوقیتکراوی دانا.

ئەمریکا بۆیە ئەو کارەی کرد تاکوو ساڵەکانی ١٩٨٠ ئەڤغانستان بەشەک بوون لە خاکی سۆڤێتی کۆن و هەرئەوکاتە بە هاوکاری کردنی تاڵیبان رووسیایی وەدەرنا، چین ئەمریکایی ناچار کرد لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کە هەزارن کۆچبەری ئەڤغانی تێدایە لەگەڵ تاڵیبان ڕێک بکەوێت، لە پێناوی پەکخستنی پرۆژەی هێڵی ئاوریشمی چین کە ئابوری ئەمریکا دەخاتە مەترسیەوە. جگەلەوەش شەری نێوان ئۆکرانیا و روسیایی هەڵگیراساند، هەموو هاوکاریەکی ئۆکرانیاش دەکات کە شەر دژی روسیا دەکات، هەموو ئەندامانی ناتۆشی هاورای خۆیکردوە کە روسیا داگیرکەرە و دەبێت سنورێکی بۆ دابنرێت، چونکە روسیا دوای جەنگی سارد جارێکی دیکە بووتەوە خاوەن هێز و دەسەڵات بۆیە دەشتوانێت پشتیوانی چین بکات.

چین بۆچی هێلی ئاوریشمی زیندوو دەکاتەوە؟ وڵامەکەی ئاسانە هێڵی ئاوریشمی پشت بەوشکانی دەبەستێت تارادەیەک پشت دەکاتە ڕێگایی دەریاو ئاسمانی چونکە تێچوی گواستنەوە لە ئاو ئاسمانەوە گرانتر دەکەوێت .

ئێستا شەمەندەفەرەکانی چین لە وڵاتانی کازاخستان، رووسیا، بیلاروس، پۆڵۆنیا، ئەڵمانیا، بەلجیکا و فڕەنسا تێدەپەڕێت و دواجار دەچێتە بەریتانیا. رێگاکە بە رێگای نوێی ئاوریشم ناسراوە.

چین خاوەنی ٣٩ هێڵی شەمەندەفەر ١٦ شاری چین بە ١٢ شاری ئەورووپا گرێ دەدات.

شەمەندەفەرە چینییەکان، لە ئەڵمانیا گۆشت هاوردەدەکەن، لە رووسیا دار و لە فەرەنساش شەراب دەهێننە چین قەبارەی هەناردەی بازرگانی چین دەگاتە سەرووی دوو تریلیۆن و ٢٧٠ ملیار دۆلار.

لەم سڵانەی دوایدا چین بڕیایردا هاوکاری عێراق بکات بۆ دروستکردنی هێڵی ئاسنین بۆ ئەوەی فاو ببەستێتە ئەنقەرەوە و ئەوروپاوە، بەو مەرجەی عێراق پەلە بکات لە تەواوکردنی پرۆژەی بەندەی جیهانی فاو چ لە دابینکردنی بوجە چ لە دابینکردنی ئەمینەت و پاراستنی ئەندازیارە بیانیەکان، چونکە بەرێوەبەری کۆمپانیایی جێبەجێکاری پرۆژەی فاو لە رووداوێکی تەموو مژاویدا لە ژورەکەی خۆیدا بەهەڵواسراوی دۆزرایەوە، دوابەدوای ئەوە سەرۆک وەزیران خۆی سەردانی فاویکرد هەروەها کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عێراق پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنانی راگەیاند'' بۆ ئەوەی (بەسرە - فاو - کوت - بەغدا - بەعقووبە - کەرکووک - هەولێر - موسڵ - دهۆك - زاخۆ) لەگەڵ هێڵی (بەغدا - کەرکووک - هەولێر - موسڵ - دهۆک - زاخۆ). بەهێڵی ئاسنین ببەستن بەیەکەوە، لەم دوایەشدا وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پرۆژەی هێڵی ئاسنینی لەنێوان شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و بەستنەوەیان بە وڵاتانی درواسێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەهۆی بەندەری گەورەی فاو عێراق دەبێتە وێستگەی سەرەکی لە پڕۆژەی رێگەی نوێی ئاوریشم بۆ بەستنەوەی ئاسیا بە ئەوروپا، چونکە بەندەری فاو و ‌هێڵی شەمەندەفەری عێراق-تورکیا کەلوپەلەکان لە چین، هیندستان، ئوسترالیا بە 25 رۆژ خێراتر و بە نیوەی ئەو تێچووەی کە ئێستا هەیە دەگوازنەوە بۆ تورکیا و دواتر بۆ باکووری ئەوروپا، بۆیە دەگوترێ بەندەری فاو دەبێتە جێگرەوەی نۆکەندی سوێس لە میسر.

هەڵی ئاوریشمی ٧ ڕێگایی هەیە ڕێگاکان خۆرهەڵات و خۆرئاوای ئاسیا دەبەستێتەوە بە ئەوروپاو ئەفریقیاوە یەکێک لە هێڵەکان بە نێوو پارێزگای سلێمانیدا دەروات کە ڕێگایی وشکانیە و هێڵێکی دیکەشی بە نێوو خاکی عێراقدا تێدەپەرێت لە ڕێگایی بەندەری فاوەوە کە ئێستا پرۆژەکە لە کۆتایی تەواو بونیدایە بە گوژمەی 2 ملیار و 625 ملیۆن دۆلار، بۆیە چارەنسوسی عێراق و هەرێمی کوردستان کەوتۆتە دەستی چاو بچوکە چینیەکانەوە، دوورنیە کفنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاوریشم دروستبکرێت لە داری تابوتەکەی رووسی بێت ، ئاخونێک تەڵقینی بخوێنێت، بەو پێیەی ئەمریکا لە هەرکوێ بەرژەوندیەکانی بکەوێتە مەترسیەوە بێ دوودڵی ئەو جێگایە بەجۆرێک خەڵتانی خوێن دەکات، مێژوو نوس شەرم لە نوسینی رووداوەکە بکات.کەمتر ببینە
ژمارەی خوێنەر   ‌ 1594‌
6/4/2022 6:14:00 PM