ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
وتار

بچۆ ئەو پارستۆڵە لە دەرەوە بکڕە و وەرەوە

ئه‌ياد محه‌مه‌د


ئێمە تێناگەین سەر بەخۆین یان لە سەر سلێمانین یان ھەولێر، بەدرێژای ساڵ ھاوارمانە لە دەست خراپی کەرتی تەندروستی و خراپی ڕێگاو بان، نازانین ڕوی دەممان لە کێ بکەین.

 تەندروستی گەرمیان لای بزوتنەوەی گۆڕانە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لای یەکێتیە، وەزیری تەندروستی لای پارتیە، ئێستا دانیشتوانی گەرمیان زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار کەسە، ھەموو قورسای و لۆدێک لەسەر فریاکەوتنی شەھید ھەژارە لە کەلار، بەچی دینێک ڕەوایە ئازار شکێن لە دەرەوە بکڕیت و لەو نەخۆشخانەیە نەبێت!

کاتێک قسەدەکەین تکایە بیری حزبایەتی بەلاوە بنێن، ئامانجی ئێمە دۆزینەوەی چارەسەرە پێش کارەسات، یان فەرموون ڕونیکەنەوە بۆخەڵک ھۆکاری نەمانی دەرمان چیە؟

ئایا کێ بەرپرسە لێی گۆڕان یان یەکێتی یان پارتی؟

بۆچی ھاوڵاتی ببێتە قوربانی ئەو دۆخە، بۆچی عیلاج و دەرمان لەنەخۆشخانەی ئەھلی ھەبێت لە فریاکەوتن نەبێت.

بۆئەوەی بۆخەڵکیش ڕونبێتەوە و خەڵک ڕوی دەمی لە جێگایەک بکات، گرنگە ئەو بەرپرسیارێتیە ڕونبکرێتەوە لای کێیە واگوێ بەژیانی خەڵک نادرێت، نەخۆشخانەی ڕاقی و ئەھلی لەکەلار بوە بە مۆدێل ھەموو کوچە و کۆڵانێک دانەیەکی تیا دانراوە لەوێ دەرمان و کەرەستەی تەندروستی ھەیە بەڵام لە کەرتی گشتی نیە!
تکـایە تێمان گەیەنن ئێمە سەر بەکێین ؟

ژمارەی خوێنەر   ‌ 880‌
5/5/2022 12:15:34 AM