ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
وتار

یەکێتی بۆ وا دەکات؟

رێبوار مسته‌فا

ئایە، هەر بەجدی ئێوە یەکێتی ـن؟ ئێوە کوردن؟ یان بوکەڵەکەن و دەست و پەنجەی لایەنی دراوسێ بۆ مەرامی خۆی جەستە و زمانی کوردیتان ئەجوڵێنێت!

یەکێتی بۆ وادەکات؟ ئەم گچکە پەرلەمانتارەی بەرداوەتە ساحەیەکی چۆڵی بێ نان و ئاو و بێ پرۆژە، هاوسەرۆکیش مشغوڵی قوتدانی پارووەکانی سلێمانی و چواردەوریەتی!

یەکێتی بۆ وادەکات؟ هەرچی زەوی و شوێنە گرنگەکانی زۆنی سەوزە تەخشان و پەخشانی کردووە، سبەی دەبێتە گەورەترین کێشە بۆ ناوچەکان، لەهەر ڕوویەکی ئەندازیاری و ئاوەدانیەوە!

 یەکێتی بۆ وادەکات؟ پارەی خاڵە سنوریەکان ناگەڕێتەوە بانکەکان و خەڵک لە سیرەی مووچە وەرگرتن یان بە دوو هەفتە چاوەڕێی دەکات، یان دەمرێت و مردووشە، لەکاتێک پارەی مەرزەکان بە فەردە سیارەی لێ بارەکەن و دەڕوووووات!

یەکێتی بۆ وادەکات؟ هەرچی پارە و گومرک و غرامەی هاتوچۆ هەیە، کەس نازانێک بۆ کوێ دەڕوات، لەکاتێک جادە نیە چاڵ و چۆڵی و داروخانی نەبێت لەناوشار و دەرەوەی شاریشدا، ئەوە باسی ڕێگاوبانی گوندە نزیکەکانیش ناکەین تا دەگەیەتە دوورە دەستەکان!

یەکێتی بۆ وا دەکات؟ دام و دەزگاکانی حکومەت پەکدەخات و ڕسوا و سوکی دەکات، هەرجارێک وەزارەتێک لەسنورەکەی بایکۆتی پێ دەکات لەپێناو بەرژەوەندی شەخسی و دەستی دەرەکی!

بێگومان زۆرن، کە بڵێین یەکێتی بۆ وا دەکات؟ بەڵام ئێوە خۆتان درۆ لەگەڵ دوێنێی خۆتان کردووە و بەردەوامن!
لەڕاستیدا وێنایەکی ناشیرینن بۆ کورد، هەیبەتتان بۆ هیچ شتێک نەهێشتوەتەوە، بۆیە منیش دەگەڕێمەوە خاڵی یەکەم و ئێوە لە بوکەڵەیەکی بەکارهێنەر زیاتر، هیچ نین و نابێت گەل ئەمەتان لێ قبوڵ بکات!
ژمارەی خوێنەر   ‌ 2086‌
4/6/2022 9:17:57 PM