ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
وتار

ھێرشی موشەکی ئێران, بۆچی بۆ ھەولێر!!!

ئه‌كره‌م ساڵح

پاش ھێرشە موشەکیەکەی ئێران بۆ سەر ھەولێری پایتەخت جۆرەھا لێدوان و لێکدانەوەی بۆ کراوە . لەھەموو سرنج راکێش تر خودی لێدوانەکەی سوپای پاسدارانە کە دەڵێێت لە چەند بنکەیەکی ئیسرائیلی مان داوە. ئەم لێدوانە بۆ ھەر کەسێ کە کەمێ بە ئاگابێت لە سیاسەت مایەی سەرسوڕمانە !‌ . دیارە لەم ناوچەیە ئیسرائیل بنکەی نیە لە ھەولێر نەبێت کە نیەتی .

 ئەم لێدوانەی ئێرانیەکان بەھانەیەکی لاوازە و  پاساو ھێنانەوەیە بۆ ئەو پشێلکاریە گەورەی کە ئەنجامیان داوە .

چونکە ئەگەر مەبەستیان لێدانی ئیسرائیل بوایە , بنکەی زۆر نزیک تر لە وڵاتانی ناوچەکە ھەیە ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئیسرائیل لە سوریا دەیان جار ھێزە ئێرانیەکانی کردوتە ئامانج و ئەمریکیەکان لە بەغدا لە پێش چاوی دنیا قاسم سلێمانیان کوشت تۆڵەیان نەکردوە . بۆ دەبێت لەم کاتەدا ئەم تۆڵەیە بکەنەوە لە ھەولێر کە ھیچ ڕۆڵ و پەیوەندیەکی بە ململانیەی ئێران و ئیسرائیلەوە نیە . 

بۆیە ئاراستەکردنی موشەکانی ئێران بەرەو ھەولێر , ھیچ پەیوەندی بە بوونی بنکەی ئیسرائیلیەوە نیە ئەوە تەنھا بەھانەیە و بۆ چەواشەکردنی خەڵکە . 

بەڵکو پەیوەستە بە ڕۆڵی ھەولێر لە ھاوکیشەی سیاسی عیراق و پێکھاتەی حکومەتی نوێ وە . بەڵام دەبوایە ئێرانیەکان کە زۆر شارەزان , ئەو راستیەیان بزانیایە کە بە گوشار ھەولێر خۆی ناچەمێنێ , بەڵام بە گفتوگۆ و دانوستان ھەولێر دەتوانێ ڕۆلی سیاسی گەورە ببینێ لە دروست کردنی ھاوسەنگی لەعیراقدا  ..

 
ژمارەی خوێنەر   ‌ 913‌
3/14/2022 4:41:04 PM