نەجوە کەرەم، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت.
گۆرانیبێژی دیاری عەرەب نەجوە کەرەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، بەمەش هەوادارانی سەرسام کردووە.
نەجوە کەرەم، لەدایکبووی 1966، لە ساڵی 2000 هاوسەرگیری لەگەڵ یوسف حەرب دەکات، بەڵام بەهۆی جیاوازی ئاینی و تەمەنەوە و ڕازینەبوونی خانەوادەی یوسف بەو هاوسەرگیریە پاش دووساڵ جیادەبنەوە، یەکێکە لە بەناوبانگترین دەنگە چیاییەکانی لوبنان و نازناوی "خۆری گۆرانی عەرەبی" پێبەخشراوە.