ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
جۆراوجۆر

ره‌فتاره‌ تونده‌كانی سه‌دام بەرامبەر كه‌سوكاره‌كه‌ی خۆی له‌زاری كوڕێكی تارق عه‌زیزه‌وه‌

  2022-02-20  |    1337 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
یاد تارق عه‌زیز، كوڕی تارق عه‌زیز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی رووخاو له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا چه‌ند نهێنییه‌كی نه‌دركاوی له‌سه‌ر بڕیار و ره‌فتاره‌ تونده‌كانی سه‌دام حسێ، له‌ دژی كوڕ و كه‌سوكاره‌ نزیكه‌كه‌ی خۆی ئاشكرا كرد.

 
سه‌دام به‌ دار له‌ قوسه‌یی دا
زیاد تارق عه‌زیز، كوڕی تارق عه‌زیز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن، هاوڕێی نزیكی قوسه‌ی كوڕی سه‌دام بووه‌، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی "السگر الاوسگ" له‌ كه‌ناڵی mbc، ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی قوسه‌ی له‌ ژنێكی دابوو، سه‌دام ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ نه‌كراوه‌و له‌ حه‌قی ئه‌و ژنه‌، سه‌دام داركارییه‌كی باشی قوسه‌یی كردوه‌.
 
زیاد ده‌ڵێت كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ عوده‌ی، كوڕه‌ گه‌وره‌ی سه‌دام نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ قوسه‌ی هاوڕێی نزیكی یه‌كتربون، داركارییه‌كه‌ی سه‌دامیشی به‌ چاوی خۆی بینیوه‌ كه‌ چۆن له‌ قوسه‌یی داوه‌.
 
چیرۆكه‌كه‌ به‌وجۆره‌ بوو كاتێك له‌گه‌ڵ قوسه‌ی له‌ جه‌ژنی كریسمس بۆ راوكردن چوبونه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام قوسه‌ی داوای لێكردبوو به‌ فڕۆكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و بچێت به‌ شوێن هاوڕێیه‌كی خۆیان به‌ناوی موسعه‌ب ونداوی، كوڕه‌كه‌ی تارق عه‌زیز ده‌ڕوات و دوای ئه‌وه‌ چیرۆكی لێدانی قوسه‌ی له‌ ژنه‌كه‌ دروست ده‌بێت.
 
زیاد تارق ده‌ڵێت كه‌ دوای ماوه‌یه‌ك سه‌دام حسێن كوڕی سه‌ركرده‌ و وه‌زیره‌كانی كۆكردوه‌ته‌وه‌ و ڤیدیۆیه‌كی بۆ لێداون، له‌ ڤیدیۆكه‌دا سه‌دام به‌ دار له‌ قوسه‌ی ده‌دات و به‌ كوڕی سه‌ركرده‌كانی وتبوو، "ژنێك سكاڵای بۆ هێناوم و ده‌ڵێت قوسه‌ی لێی داوم، منیش ئاوا سزای قوسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه‌ عێراقییه‌ ده‌ده‌م".
 
"سه‌دام رووی له‌ منیش كرد و وتی، تۆشی له‌گه‌ڵدا بوویت، منیش وتم له‌گه‌ڵیدا بووم به‌ڵام گه‌ڕامه‌وه‌، ئه‌م قسه‌یه‌ وه‌ك ئه‌مانه‌ت ده‌كه‌م، قوسه‌ی له‌و ژنه‌ی نه‌دا، به‌ڵكو داروده‌سته‌كه‌ی بوون"، كوڕه‌كه‌ی تارق عه‌زیز وای به‌ سه‌دام وتبوو.

 

ده‌ستی براكه‌ی ساجیده‌ی شكاند
هه‌ر له‌ گێڕانه‌وه‌ی به‌زم و توندوتیژییه‌كانی سه‌دامدا، زیاد تارق ئاشكرایكرد كه‌ جارێكیان سه‌دام ده‌ستی ژنبراكه‌ی خستوه‌ته‌ سه‌ر به‌ردێك و شكاندویه‌تی.
 
هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ لوئه‌ی تولفاح، برای ساجیده‌ی ژنی سه‌دام حسێن و خاڵی عوده‌ی و قوسه‌ی، له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاری كه‌ زیادیش خوێندكاری ئه‌وێ بووه‌، ده‌ستدرێژیی كردوه‌ته‌سه‌ر مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ناوی خالید شوكر.
 
براكه‌ی ساجیده‌ پاڵێكی به‌ مامۆستا خالیده‌وه‌ ناو خستی به‌ زه‌ویدا و ده‌ستێكی شكاند، هه‌واڵ و سكاڵای مامۆستاكه‌ گه‌یشته‌ لای سه‌دام، ئه‌ویش داوایكرد لوئه‌ی بۆ بانگ بكه‌ن، كه‌ لوئه‌ی هات سه‌دام ده‌ستی خسته‌ سه‌ر به‌ردێك و وه‌ك چۆن ده‌ستی مامۆستاكه‌ی شكاندبوو، سه‌دامیش ده‌ستی بۆ شكانده‌وه‌"، وای وت.

 

عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح زانیاریی ئه‌مریكییه‌كانی دا به‌ سه‌دام
ئه‌م نهێنیه‌ حه‌مه‌د بن جاسم، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری قه‌ته‌ر له‌ به‌رنامه‌ی "سندوقه‌ ره‌شه‌كه‌"دا ئاشكرایكردوه‌ و ده‌ڵێت كه‌ نێوانی سه‌دام و ساڵح زۆر باش بوو، په‌یوه‌ندییان توندوتۆڵ بوو.
 
حه‌مه‌د بن جاسم ده‌ڵێت جه‌نڕاڵ فرانك، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا پێی وتم كاتێك سه‌ردانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشوی یه‌مه‌نی كردوه‌، زانیاریی هه‌ڵه‌ی پێداوه‌ له‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ چ شوێنێكه‌وه‌ ده‌چێته‌ خاكی عێراقه‌وه‌، چونكه‌ ده‌یزانی ساڵح له‌گه‌ڵ سه‌دام رێكه‌ و ئه‌و زانیارییانه‌ پێ ده‌دات.
 
"جه‌نڕاڵ فرانك به‌ عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی وتبوو كه‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ ده‌ریاوه‌ ده‌چنه‌ عێراقه‌وه‌ و به‌وجۆره‌ سه‌دام سه‌رسام ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا پلانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ بوو له‌ وشكانی و له‌ سێگۆشه‌ی عێراق و سعودیه‌ و كوه‌یته‌وه‌، ده‌ست بكه‌ن به‌ هێرش" حه‌مه‌د بن جاسم وای وت. 
 
فرانك به‌ بن جاسمی وتبوو "من به‌ ئه‌نقه‌ست وام به‌ عه‌لی عه‌بدوڵا سالح وت، چونكه‌ ده‌مزانی ئه‌و ئه‌م زانیارییانه‌ بۆ سه‌دام ده‌بات".

له‌ سايتى " وێستگه‌"وه‌ وه‌رگيراوه‌ 


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ