ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

پاش فشاری نێودەوڵەتی، سیپان ئامێدی لە رێگای نێوان زاخۆ و دهۆک فڕێدرا و ئێستا لە نەخۆشخانەیە

  2025-06-29  |    13 جار خوێندراوەتەوە
ئامادەکردنی: دانیار محمد حسن

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێیان لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و خراپی دۆخی خەڵک رفاند و بەرەو شوێنێکی نادیاریان برد، کەمێک پێش ئێستا لەرێگای نێوان زاخۆ و دهۆک فڕێدرا و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایانگەیاند، ئەو رەفتارەی پارتی کارێکی مافیاگەرییە کە پەرلەمانتار بڕفێندرێت، هەروەها مەسعود بارزانی نەک شایەنی ئەو رەخنانەیە کە (سیپان ئامێدی) لێی گرتووە، بەڵکو لەوەتەی هەیە خۆی و بنەماڵەکەی مایەی نەگبەتی میللەتی کورد و نەهامەتیەکانی خەڵکن، بە دزی و تاڵانی بنەماڵەکەیان گەلی کورد و خەڵکی کوردستانیان بەم رۆژە گەیاندووە.

هاوکات، تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ دەستگیركردن و لێپێچینەوە لە پەرلەمانتاران لەكاتی ئەركی پەرلەمانیدا، بەهۆی بیروڕایان رەتکردەوە و وتی، پێویستە ئەندامانی پەرلەمان بە ئازادی و سەربەخۆ ئەركی خۆیان بەبێ ترس لە لێپێچینەوە یان تۆقاندنیان ئەنجام بدەن و پێویستیشە دەستبەجێ (سیپان ئامێدی) ئازاد بکرێت.


>زۆرترین خوێندراو