دیدارێکی بڵاونەکراوەی نه‌وشیروان مسته‌فا لەبارەی ئەنفال بڵاوکرایەوە کە تیایدا رایگەیاندوە، پێش پرۆسەى ئەنفال زانیاری ئەوەمان بۆ هات عێراق هێرشێكی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئێمه ئه‌مانزانی هێرشده‌كه‌ن و هێرشێكی دڕندانه‌ش ده‌كه‌ن بۆ سه‌رمان.
نەوشیروان مستەفا لەدیدارێکدا کە ڕۆژنامەنوس سەلام عەلى ئەنجامى داوەو بۆ ئەمڕۆ لە ساڵیادی ئەنفالدا بۆ یەکەمجار لە رێگەى رۆژنامەى پرس-ەوە بڵاوکرایەوە باس لە هەڕەشەکانى بەعس دەکات پێش پرۆسەى ئەنفال و دەڵێت، "پێش پرۆسەى ئەنفال زانیاری ئەوەمان بۆ هات عێراق هێرشێكی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئێمه ئه‌مانزانی هێرشده‌كه‌ن و هێرشێكی دڕندانه‌ش ده‌كه‌ن بۆ سه‌رمان".
كاك نه‌وشیروان پێش ئه‌نفال سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی دركی به‌وه‌كردبو، كه رژێم به‌نیازی هێرشکردنە له‌به‌رامبه‌ردا ئێوه چ ئاماده‌كارییه‌كتان هه‌بو؟ وه‌كو خۆشت له‌كتێبه‌كه‌تدا (خولانه‌وه به‌ناو بازنه‌دا)، نوسیوته، له‌دانیشتنه‌كاندا عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌كی ئاڕاسته‌ی ئێوه كردوه، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ندێ خاڵدا رێكنه‌كه‌ون؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه پێش ئه‌نفال زانیارى ئه‌وه‌مان بۆهات عێراق هێرشێكی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، پێشتریش چه‌ند جارێك بۆردومانی كیمیاییان كردبوین، به‌ڵی ئێمه ئه‌مانزانی هێرشده‌كه‌ن و هێرشێكی دڕندانه‌ش ده‌كه‌ن بۆ سه‌رمان، ئه‌مانزانی ئه‌وانه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام دو رێگه له‌به‌رده‌ممان بو، یان ئه‌بوایه بەرگرى بكه‌ین یان ئه‌بێت ته‌سلیم بین، ئێمه به‌هیچ جۆرێك ته‌سلیم بونمان پێ باش نه‌بو، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارماندا بەرگرى بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر بكرێت باسێكی ئه‌وه بكه‌یت كه له‌كتێبی خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا، باسی مفاوه‌زات و هه‌ڕه‌شه‌کانى عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید کراوە چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كردبو؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید نه‌بو له‌راستیدا (تارق عه‌زیز) ههڕهشەی كردبو، له‌كاتی مفاوه‌زاته‌كه‌ی 1984 دا باسی ئه‌وه‌ی كردبو باشتر وایه ئێستا له‌گه‌ڵمان رێكبكه‌ون چونكه ئێستا پێویستیمان به‌ئێوه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵمان رێكنه‌كه‌ون دوای (شه‌ڕی ئێران – عێراق) ئه‌و هێزە گه‌وره‌ییه‌ی دروستمان كردوه بۆ شه‌ڕی ئێران، ئه‌یهێنین شه‌ڕی ئێوه‌ی پێئه‌كه‌ین سەد هه‌زار كهسشمان لێبكوژرێت گرنگ نیه، به‌ڵام كۆتایی بهمهسهلهكهی ئێوه ئه‌هێنین، به‌ڵام من نازانم ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له‌ئێمه ئه‌گرن گوایه بیرێكی ترمان بكردایه‌ته‌وه، چیمان بكردایه ته‌سلیم بوینایه، بەمەرجەکانى ئه‌وان ڕازی بووینایه، بچووبایەین بۆ ئێران؟ یه‌عنی چیمان بكردایه؟، ئه‌گه‌ر به‌رگری ناكه‌یت چی ئه‌كه‌یت.
مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه وه‌ك پێشتر زانیاریتان هه‌بو، نه‌ئه‌كرا رێگه‌ی چاره‌ی تر بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌رباز بكه‌ن و ئه‌و هه‌مو خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌یه ئه‌نفال و شه‌هید نه‌كرابان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: زۆرترین ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ئه‌نفال لەناوچەى گه‌رمیاندا هه‌بو، وه‌ك بۆم باسكردیت ئه‌نفال چه‌ند قۆناغێكی هه‌بو، هه‌مو رۆژێك زیاترمان لێئهكوژراو عێراق زیاتر ئه‌هاته پێشه‌وه، گەمارۆکانى سەرمان زیاتر ئەبون، ئێمه كه كشاینه‌وه جگه له‌چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت یه‌كێك له‌وانه شێتێك بو له‌گه‌ڵمان نه‌هات، ناوچه‌كه‌ی ئێمه به‌ره‌و ژووری 100 هه‌زار كه‌سێك تێدابو، پێش خۆمان به‌ڕێمان كردن، واته پێش ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ناوچه‌كه چۆڵبكات و بكشێته‌وه سه‌رتاپای ناوچه‌كه‌مان چۆڵكرد، پێش ئه‌وه‌ی چۆڵیشی بكه‌ین، ئه‌و زه‌مانه هه‌مو دێیه‌ك ئه‌نجومه‌نی ئاواییان هه‌بو، رۆژێك نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاواییه‌كان هاتن بۆ باره‌گاكه‌ی من، له‌منیان پرسی وتیان به‌ته‌مای چین؟، وهههمویان له‌ماڵه‌كانی خۆیان رایانكردبو، له‌شاخدا خۆیان شاردبوه‌وه، چونكه هیچ خه‌ڵكی دێیه‌ك نه‌یانتوانی له‌ناو دێیه‌كانی خۆیان بژین، منیش پێم وتن» هه‌تاكو بتوانین به‌رگری ئه‌كه‌ین، به‌ڵام له‌وه ناچێت بتوانین تاكو سه‌ر به‌رگری بكه‌ین، ئێوه ژماره‌یه‌ك ژن و مناڵ و پیرو پهككهوتهتان هه‌یه، وتم خۆتان سەر پشك بن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و دورێگایه هه‌ڵبژێرنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌چنه‌وه بۆ عێراق ئێمه هیچ رێگایه‌كتان لێناگرین، له‌چ رێگایه‌كه‌وه بڕۆن رێگه‌كه‌تان بۆ چۆڵ ئه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌چنه ئێران کارئاسانیتان بۆ ئه‌كه‌ین و رێگه‌تان بۆ ئاسان ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆن بۆ ئێران.
به‌ڵام له‌هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه ئه‌وه بزانن، ئێمه دوژمنێكمان هه‌یه لهدڕندایهتییه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیایه نمونه‌ی نییه، دۆستێكشمان هه‌یه كهئێرانه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا نمونه‌ی نیه بۆ بێ وه‌فای، وتم له‌به‌ر ئه‌وه له‌هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه ئه‌وه بەهەند وه‌ربگرن، ئه‌وه ئه‌نجومه‌نه‌كان ماون ئه‌توانن بڕۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، كه چونه‌وه به‌جیا كۆبونه‌وه‌یان كرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی خۆیاندا بڕیاریاندا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران، رێگه‌مان بۆ كردنه‌وه.
له‌رۆژنامه‌یه‌كدا بینیم نزار خه‌زره‌جی پرسیاری ئه‌وەى لێكراوە لە كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌و خۆی به‌وه داده‌نا كه ئه‌سڵه‌ن ئاگای لێنه‌بوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: دورنیه ئاگای له‌كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه نه‌بوبێت، چونكه ئه‌وه به‌ئه‌مری سه‌دام حسێن كراوه، لە کردە سەربازییەکە به‌شداری كردوه، به‌ڵام له قه‌سفی شاری هه‌ڵه‌بجه سه‌دام بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردوه، واتا فه‌رمانی بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به كیمیایی شه‌خسی سه‌دام حسێن ده‌ریكردوه.