ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
جۆراوجۆر

جیهان هاشم بۆ جاری چوارەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

  2022-02-04  |    889 جار خوێندراوەتەوە
جیهان هاشم
جیهان هاشم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی و هاوسەرە نوێکەی بڵاوکردەوە.

 

جیهان هاشم لە رێگەی بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەك لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئاشكرایكرد كە جارێكی دیكە چوەتە ناو قەفەزەی زێڕینەوە و نوسیویەتی، "سوپاس بۆ خودا كەسێكی میهرەبانی پێبەخشیم كە بەهام دەزانێت و منی خۆشدەوێت".

جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت، جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە هەروەها جیهان پێشتر سێ جار هاوسەرگیری کردووە لەئێستادا بۆ جاری چوارەم هاوسەرگیری کردەوە.

 



>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ