ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
راپۆرت

ئەژی ئەمین مۆتەكەیەكی نوێ بۆ ماڵی تاڵەبانی

  2022-10-26  |    10440 جار خوێندراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی و ئەژی ئەمین
ئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای زانیاری – زانیاری – پاراستنی هەرێم، كەسێك زۆرترین جار لەمیدیاو سۆشیاڵ میدیادا باس دەكرێت و بەهێمنی كار لەسەر یەكێتی دەكات و بەئازادی لەناو جەرگەی دەسەڵاتی پارتی دێت و دەچێت.

بۆچی ئەژی ئەمین ترازا لەیەكێتی؟!
ئەژی ئەمین دواهەمین بڕیاری بافڵ تاڵەبانی رەتكردەوەو جەختی كردەوە، هیچ كات  پۆستەكەی جێناهێڵێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر دەستی بۆ ببرێت جانتا رەشەكەی گەورەترین و مەترسیدارترین چەكی ئەون.
ئەژی ئەمین، لەدواهەمین هەڵوێستی لەناو یەكێتی، پەشیمانی دەربڕیوە، كە پشتیونی پیلانەكەی بافڵ تاڵەبانی بووە لە 8ی تەمموزو چەند جارێك هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە، كەنابێت زیادەرەوی بكات وشوێنەكەی جێبهێڵێت، تەنانەت چەند جارێك هەوڵی دەستبەسەرگرتنی دراوە.

پۆستاڵەكەی بافڵ تاڵەبانی !!
بافڵ تاڵەبانی لەناو جەرگەی هەولێر وتی" سەلمان ئەمین" چەند جارێك بەپۆستاڵەكەم ئامۆژگاریم كردوە، ئەم وتەیە دۆخەكەی هێندەی تر شەڵەقاند، بەجۆرێك ئەژی ئەمین كاردانەوەكانی بەسیاسەت و لەچوارچێوەی پیلانێكی تۆكمە داڕشت و كەوتە وێزەی راكێشانی كەسانی دیاری ناو دەزگای زانیاری، تاكو ئێستاو بەپێی زانیاریەكانی ئەنواپرێس، 11 ئەفسەری دیاری دەزگاو دژە تیرۆر پەیوەندیان پێوەكردەوەو هەماهەنگی لەگەڵ دەكەن.

سیناریۆیی تیرۆركردنی هاوكار جاف 
هاوكار جاف یەكێك لەمتمانەپێكراوترین كەسانی لاهور شێخ جەنگی بووە، چەندین جار پشتیوانی تەواوی كردوەو رۆڵی بەرچاوی بەكەسوكارەكەی داوە، لەسەروبەندی كێشەكانی یەكێتی،  هاوكار جاف خۆی لەبافڵ تاڵەبانی دوورگرتووە،  ئەمەش زیاتر ئەو توڕەی كردوە، هەربۆیە ئەمەش نیگەرانیەكانی زیاتر كردوە، لەئێستاشداو دوای تیرۆركردنی، ئەژی ئەمین و پارتی بەگەورەترین چەك بەرامبەر بەیەكێتی و بافڵ و قوباد تاڵەبانی بەكاری دەهێنن.

تەفروتونابوونی یەكێتی
چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، كاردانەوە سیاسیەكانی ناوخۆی یەكێتی، ئەو حزبە بەرەو تەفروتونابوونێكی مەترسیدار دەبات، بەتایبەت تاوانەكانی كوشتنی كادیرو ئەفسەرە دیارەكانی هێزە ئەمنیەكانی یەكێتی و دەركردن و بەندكردنی چەندین بازرگان و كەسایەتی و دوورخستنەوەی چەندین كەسی تر، یەكێتی لەبەردەم مەترسیەكی گەورە داناوە.

چاودێران ئەم رووداوانەی ناو یەكێتی و بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی بەبێ بەرنامە وەسف دەكەن و پێیانوایە، لەچوارچێوەی رێكخستنەوەی تەندروست نایەت و هێندە شەخسی و تاك ڕەوی پێوە دیارە هێندە لەكاری رێكخستنی حزبی ناچێت.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ