ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
وەرزش

سزایه‌كی قورسی یانه‌ی زاخۆ درا

  2022-10-17  |    865 جار خوێندراوەتەوە
یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ر یانه‌ی زاخۆ سه‌پاند به‌هۆی ئاژاوه‌ی هه‌ندێ له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ یاریی ڕابردووی خولی نایابی عێراق به‌رامبه‌ر یانه‌ی سناعه‌.

سامان تاهیر

لیژنه‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك یاریی ڕابردووی خولی نایابی عێراق ڕوویان دا و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ بڕیاری پێوست ده‌ركرا.

 یه‌كێك له‌و‌ ڕووداوانه‌ش هه‌ڵوێستی هه‌ندێ له‌ هانده‌ران بوو له‌ یارییه‌كه‌ی نێوان زاخۆ و سناعه‌، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ی به‌ ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخه‌ری یارییه‌كه‌ و سه‌رپه‌رشتیار و ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ كرد، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ كرد كه‌ یانه‌ی سناعه‌ پێشكه‌شی كردبوون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌ به‌ تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م ڕاپۆرته‌كان، بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ جه‌ماوه‌ری یانه‌ی زاخۆ له‌نێو یاریگه‌ سه‌رپێچییان كردووه‌ و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش سزای دارایی 10 ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ بێ به‌ریكردنی هانده‌ران له‌نێو یاریگه‌ له‌ 3 یاریی داهاتوو له‌نێو یاریگه‌ی زاخۆ.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ