ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
جۆراوجۆر

ئەمەریکا خەڵاتێکی (10) ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی هاککەرێکی روسی تەرخان دەکات

  2022-03-25  |    1005 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، بڕی 10 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات دەبەخشنە ئەو کەسەی لە بارەی هاککەر، ئێڤجێنی ڤیکتۆرۆڤیچ گلادکیخ، کە هاککەرێکی روسییە، زانیاریان بدات.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا هاتوە "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە چوارچێوەی پڕۆگرامی خەڵات لە پێناوی دادپەروەری (RFJ)دا، خەڵاتی ئەو کەسانە دەکات کە لە بارەی هاککەر، ئێڤجێنی ڤیکتۆرۆڤیچ گلادکیخ، زانیاریی ئاشکرا بکەن".

ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەو هاککەرە بە فەرمانی حکومەتێکی بیانی کار دەکات و هاتوە "10 ملیۆن دۆلار، خەڵاتی ئەو کەسە دەکەین کە ناسنامە یاخود شوێنی گلادکیخ ئاشکرا بکات. ئەو هاککەرە، کار بۆ پێشێلکردنی یاساکانی تایبەت بە خراپ بەکارهێنان و ساختەکاریی ئەلیکترۆنی، دەکات کە ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر ژێرخانی ئەمریکاش لەخۆ دەگرێت".

ئەوەش خراوەتەڕو کە ئەو هاککەرە لە ئایار تا تەموزی 2017، کاری پڕۆگرامسازی بۆ ئەنستیتۆی لێکۆڵینەوەی زانستی میکانیک و کیمیایی سەربە وەزارەتی بەرگریی روسیا کردوە.

لە ساڵی 2018شدا هەوڵی داوە سیستمی کارکردنی دو پاڵاوگەی ئەمریکا هاک بکات، بەڵام هەوڵەکانی سەرکەوتو نەبون.


>زۆرترین خوێندراو