ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

ئەمریكیەكان هێشتا وەڵامی یەكێتیان نەداوەتەوە

  2025-08-30  |    922 جار خوێندراوەتەوە
دوای رووداو شەڕە تۆپ و تانكەكەی 22ی ئابی لالەزار، كە ئەمریكیەكان رەزامەندنەبوون بەو رووداوە، هێشتا وەڵامی پەیوەندیەكانی یەكێتی نادەنەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەدەباشان بۆ ئەنواپرێس ووتی: ئەمریكیەكان شەوی رووداوەكە لەلایەن لاهور شێخ جەنگی و چەند سەركردەیەكی یەكێتیی كە ئێستا لەماڵەوەن ئاگادار كراونەتەوە، كە رووداوێكی لەو شێوەیە روودەدات.

سەرچاوەكە باس لەوەشدەكات: نزیكەی سەعات 2 بۆ 3 ئەمریكیەكان چەند جارێك تەلەفۆنیان بۆ بافڵ تاڵەبانی كردوە بۆ ئەوەی رێگری لەرووداوەكە بكەن، بەڵام مۆبایلەكەی پشتگوێخستووەو نەیویستووە وەڵامیان بداتەوە.

لەبارەی هەڵوێستی ئەمریكیەكان ووتی: تاكو ئێستاو دوای تێپەربوونی زیاتر لە 9 رۆژ یەكێتی چەند جارێك هەوڵی داوە لەگەڵ ئەمریكیەكان قسە بكەن بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەبووە، قوباد تاڵەبانی دڵنیایی داوە بە بافڵی برای كە هەڵوێستی ئەمریكیەكانی بۆ دەگۆڕێت و ئەم جۆرە ئاڵۆزیەیی كەدروست بووە هەرچی زووە كۆتایی دێت.

ئەنواپرێس زانیویەتی،كە ژمارەیەك كەسایەتی و سەركردەی كورد كەلە ئەمریكیەكانەوە نزیكن،رۆڵیان هەبووە لەوەی ئەمریكا هەڵوێستی توند وەربگرێت و چەند زانیاریان لەسەر رووداوەكەو زانیاری تر پێداون.

 


>زۆرترین خوێندراو