ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

کوشتنی هاولاتیەکی سنوری وەرتێ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی پارتیەوە تەنها لەبەر ئەوەی داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆی کردووە

  15کاتژمێر پێش ئێستا  |    24 جار خوێندراوەتەوە
دانیار محمد حسن
سۆشیاڵ میدیا

حەسەن ڕەحمان ناسراو بە حەسەن سەربەرزی، کارمەندی بەرگری فریاکەوتنە، ئەمشەو بەتەقەی هێزە ئەمنیەکانی پارتی لە پردی حافیز گیانی لەدەستدا.
 
حەسەن لەگەڵ ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەی سنوری ناحیەی وەرتێ بەمەبەستی داواکردنی کارەبا هاتبوو بۆ خۆپیشاندان، بەوتەی هاوڵاتیان بە دەستڕێژی گوللەی ئاسایش بەسەختی برینداربووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

هێزی ئاسایش دەبێت ئاسایش بۆ هاووڵاتییان دەستبەربكات، خۆی دەبێتە سەرچاوەی هەڕەشە و كوشتن و تێكدانی ئاسایشی خەڵكی مەدەنی، لە كاتێكدا بەپێی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان دەبێت رۆڵی رێكخستن و پاراستنی هەر گردبوونەوە و خۆپیشاندانێك لە ئەستۆبگرێت، هەروەها نابێت تیایدا گوللە و هیچ جۆرە چەكێكی بكوژ بەكاربێت، بەڵام جێگری بەڕێوبەری ئاسایشی سۆران (سەمەد عومەر) خۆی لەبەرچاوی سەدان كەس و دەیان كامێرا خۆپیشاندەر (حەسەن رەحمان) شەهید دەكات، لە كاتێكدا بە چەكەكەی هێرش دەكاتە سەر گەنجێكی دیكەی خۆپیشاندەر.

ئەو چەكەی ئەندامەكەی دەزگای ئاسایش تاوانەكەی پێئەنجامدا چەكی مۆڵەتپێدراوە، بۆ ئەنجامدانی تاوانەكەشی گڵۆپی سەوزی بۆ پێكراوە، چونكە ئەو دەزانێت هەموو بكوژانی پێش خۆی دەربازبوون لە سزا و لێپرسینەوەی یاسایی و پاشان بە بەرزكردنەوەی پلەی حیزبی پاداشتكراون.

وەڵامدانەوەی تووندووتیژانەی ناڕەزایەتییەكان لە دۆخێكدا خەڵك بێ بەشە لە خزمەتگوزاری ئاو و كارەبا و ماوەی سێ مانگە هیچ مووچەیەكی فەرمی خۆی وەرنەگرتووە، دووپاتكردنەوەی دڕندەیی و یاساشكێنی و بێباكییە بەرامبەر بە دەنگەوەچوونی جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان و خەڵكی ناحییەی وەرتێ.


>زۆرترین خوێندراو