ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

وتەبێژی دەم پارتی: پڕۆسەی چەكدانانی پەكەكە هەفتەی داهاتو بەڕێوەدەچێت

  20کاتژمێر پێش ئێستا  |    7 جار خوێندراوەتەوە
ئەنوا پرێس
ئەنوا

وتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند، پێشبینی دەكەن هەفتەی داهاتو پڕۆسەی چەكدادانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات و بەوەش پڕۆسەی چارەسەری دەچێتە قۆناغێكی نوێ و پێشبینیش دەكەن لەوبارەیەوە عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێكی هەبێت.

 ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی كە هەیانن، هەفتەی داهاتو پرۆسەی چارەسەری دەچێتە فۆناغێكی نوێوەو ساتێكی مێژویی بەخۆوە دەبینێت.


ئایشەگوڵ لەبارەی ئەوەی كە رۆژی دەستپێكردنی چەكدانانی پەكەكە لە چ شوێنێك و كەی دەبێت، وتی، پێمانوایە پڕۆسەی چەكدانان هەفتەی داهاتو دەبێت كە هەنگاوێكی مێژویی دەبێت بەپێی بڕیارەكانی كۆنگرەی پەكەكە و بانگەوازەی ئۆجەلان، بەڵام نازانین رۆژەكەی بە دیاریكراوی چ رۆژێك دەبێت بەڵام قۆناغێكی نوێ دەبێت.


ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی زانیارییەكان كە بە ئێمە گەیشتون پڕۆسەی چەكدانانەكە لە هەرێمی كوردستان دەبێت، تاوەكو ئێستا رون نییە كە ئاخۆ لە هەولێر دەبێت یان لە سلێمانی، بەڵام لە هەر شارێكیان بێت گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە كە ئێمە لە ساتێكی مێژویی نزیك دەبینەوە.


وتیشی، پێشبینی دەكەین عەبدوڵا ئۆجەلان لەوبارەیەوە لە چەند رۆژی كەمی داهاتودا پەیامێكی هەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، نازانن پەیامەكەی ئۆجەلان بە ڤیدیۆ دەبێت یان نا، بەڵام هیوادارن كە بە ڤیدیۆ بێت و كۆمەڵگەیش چاوەڕوانییەكی لەم شێوەیەی هەیەو ئەم كارە یارمەتی بەرەوپێشچونی زیاتری پڕۆسەكە دەدات.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ