ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

ئەمریکا هەڵوێستێکى نوێی لەبارەى دۆخی عێراقەوە راگەیاند

  2022-08-31  |    240 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
باڵیۆزخانەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی لەبارەی هێوربوونەوەی دۆخی بەغدا بڵاوکردەوەو رایگەیاند، بانگەوازەکانی ئەم دواییە دەکات کە بۆ دەستهەڵگرتنی دەستبەجێ لە پێکدادان و کشانەوە لە دامەزراوە حکومییەکان.

ئەمڕۆ سێ شەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند"خۆشحاڵین بەو هەواڵانەی کە باس لە کشانەوەى خۆپێشاندەران دەکات لە دامەزراوەکانى عێراق".

باڵیۆزی ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییانی عێراق دەکات رێگە بە دامەزراوە حکومییەکانی خۆیان بدەن بەردەوام بن لە کارکردن بۆ پاڵپشتیکردنی ئاسایش، سەقامگیری و سەروەریی وڵاتەکەیان.

هەروەها باڵیۆزخانەى ئەمریکا جەختیکردوەتەوە، ئێستا کاتى ئەوەیە لایەنە عێراقییەکان دەست بە گفتووگۆ و دیالۆگ بکەن.


>زۆرترین خوێندراو