جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە سبەینێوە کارمەندان و فەرمانبەرانی پەرلەمانی عێراق دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و هەنگاو بە هەنگاو کارەکانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە؛لهسهر رێككهوتنى پارتى ویهكێتى روونكردنهوه دهدات .
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رووداوی رایگەیاند، "پەیامەکەی ئەمڕۆی سەدر کاریگەریی هەبوو لە هێورکردنەوەی دۆخەکە و گوتارەکەی لە گوتاری مەرجەعیەت دەچوو تاوەکو سیاسییەک، چونکە بێلایەن بوو."
لەبارەی دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوە کرد، هەنگاو بە هەنگاو دەستدەکەن بە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمان و بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانیش پێویستە لایەنەکان لێکتێگەیشتنیان هەبێت لەسەر پرسی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی وتی، لە رابردوودا کۆبوونەوە و دیدار هەبووە و تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی هیچ رێککەوتنێک نییە و هەردوو لایەنیش سوورن لەسەر بەربژێرەکانیان.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئاماژەی بەوەش كرد، دوای کشانەوەی سەدرییەکان لە پەرلەمان، ئێستا پەرلەمانی عێراق لاسەنگە، چونکە 73 نوێنەری خەڵکی تێدا نییە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر لاسەنگی پەرلەمان دروستکردووە.
لەبارەی مەرجی پارتییەوە بۆ دەستپێکردن و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، د. شاخەوان عەبدوڵڵا ئەوەی خستەڕوو، مەرجی پارتی ئەوەیە تاوەکو رێککەوتن نەکرێت لەسەر پرسی سەرۆککۆمار لەنێو کورد، بابەتی سەرۆککۆمار نابێت بخرێتە بەرنامەی کارەوە.