ميقداد شێخ بههادين
.سەركردەی نیشتیمانی و بەرپرسیارو دڵسۆز بۆ میللەت و خەڵكەكەی لەپرسە چارەنوسساز و مێژوویەكاندا دەردەكەوێت، كاتێك وڵات و هاووڵاتیەكانی دەكەونە بەر مەترسی و قەیرانەوە دەبێتە نوێنەرو پارێزەرو بەرگریکرکردن لە هەق و مافە ڕەواكانیان، زۆرجاریش بۆ بەدەستهێنانی ئەو ماف و بەرژەوەندییە باڵانە پۆست و پلە و عورفە سیاسی و پرۆتۆكۆڵیەكان پێویستە وەلاوە بنـرێن چونكە دواجار داهاتووی میللەت و نیشتیمان گرنگترە لە حیزب و سەركردەو پۆست و پلەو كورسیەكانیان.
هەموومان لەبیرمانە کاتێک لەساڵی (2008) بەهۆی لێدوانێكی سیاسیەوە كێشەیەكی گەورە لەنێوان هەرێم و دەوڵەتی توركیادا دروست بوو، تاگەیشتە ڕادەی هەڕەشەی لەشكركێشی و هێز هێنانە ناو خاكی هەرێم، لەوكاتەدا "مام"ی ڕابەرو خەمخۆرو دانا بەبێ گوێدانە پێگەو پۆستەکەی، کە سەرۆک کۆماربوو، قوربانی بەخۆیداو سەرەڕای نالەباری دۆخی تەندروستیی و هەڵسوكەوتی نا پرۆتۆكۆڵیانەی دەوڵەتی توركیا خۆی گەیاندە ئەو وڵاتەو هەرێمی لە مەترسیەكی حەتمی دەربازكرد، بەبێ ئەوەی گرنگی بەوە بدات چۆن پێشوازی لێـئەكرێت و كێ پێشوازی لێـئەكات و کاردانەوەکان چین، چونكە ئامانجی ئەو پاراستنی خاك و بەرژەوەندی كوردستان بوو نەك شتیــتر.
ئێستاش (سەرۆك بافڵ) بەهەمان میتۆدو بیركردنەوەی (مام) بۆ بەرگری لەقــوت و بژێوی خەڵك و مووچەی موچەخۆران، بەبێ ماندووبون لەهەموو دەرگا دیبلۆماسیەكان دەدات بۆ ڕێككەوتنی ناوخۆیی لەهەرێم و لەعێراق، بۆ ئەم ئامانج و مەبەستەش زۆرجار سازشی لەپۆست و پێگە حیزبیەكەی كردووەو رێکاری پرۆتۆکۆڵی و چۆنیەتی پێشوازی و هـاوئاستی سیاسی بـــەلاوە گــرنگ نــەبووە، بەڵام بۆ یەك چركەش ئامادەنەبووە سازش لەبیرو باوەڕو بەرنامەكەی بكات بۆ دەربازكردنی خەڵكەكەی لەقەیران و برسێتی و بێمووچەیی, بەم هۆیەشەوە هەندێجار توشی ڕەخنەبووەتەوە لەلایەن هەندێ خەڵكی ناسیاسی وعەوامگەراو كورتبینەوە، بەڵام خەڵكی هۆشیارەو تێدەگات كێ خەمخۆری ڕاستەقینەی خەڵك و خاكی كوردستانەو كێش خۆڵ ئەكاتەچاوی خەڵكی و موزایەدەئەكات.
ســەردانی ئــەم جــارەی ســـەرۆک"بــافڵ"یش بۆ بەغداد دوای ئەو دەستەوەستان وخەمساردی و بــێ بــاکی و مــامەڵە خاوەی لــەنـێوان "هــەرێم" و "بـــەغـداد"دا بــینیمان، هەنگاوێکی ئێجگار گـرنگ و بـایەخـدارو پـێویست بوو لەتەوقیتێکی دروستدا، ئەوەش لــەســۆنگــەی هــەستی بــەرپـرسیارێتی ســەرۆک و یەکێتیش وەکــوو حیزبێکی خــاوەن هــەڵوێست و مــەبادیئی نـیشتیمانی، جارێکێتر خەڵکی کوردستانی لەدۆخی بێـئـومـێدی هێنایەوە دەرەوەو ئەو مەسجەی بەحکوومەتی عێراقیش گـەیاند، کــە نابێت چـیتر قوت و بژێوی و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بکــرێتە قـوربانی ململانێ و ناکۆکیە سیاسیەکان و دەبێت خەڵکی کوردستان ئازادی و کەرامەتیان پارێزراوبێت و فشاری ئابوری و بەکارهێنانی موچە وەک چەکێک بۆ لێدانی کەسێتی مرۆڤی کوردستانیی ئیتر کۆتایی پێبێت و پێویستە یاسای بودجەی پەسەندکراوی عـێراق وەکوو خـۆی جێبەجێبکرێت.
هەنگاوەکانی یەکێتی لەڕابردوو و ئێستاشدا لەسەر هەردوو ئاستی سەرۆکی حێزبەکەی و سەرۆکی تیمی حکومیەکەی جەنابی کاک "قوباد تاڵەبانی" بۆ بە ئەنجامگەیشتنی رێکەوتنی نێوان حکومەتی ناوەندو هەرێم بەئامانجی دەربازبوونی خەڵکی کوردستان لەگێژاوی قەیران و ئاڵنگاریەکان، دەرخەری ئەو راستیەن، کە یەکێتی خەمخۆرو داکۆکیکاری راستەقینەی خەڵکی کوردستانە بەکردار نەک بــەدروشمی ساختەی نەتەوەیی و مـوزایەدەو ژاوەژاوی ئـیعلامی، بۆیە وجـوودی ســەرۆک بـافڵ لــەبەغداد گـرەنتـیەکی گــەورەیە بۆ زامن کردنی مـافــە دەستـووریەکان، چــونکــە ئەم هــەرێمه بــەقوربانی و خـەباتی بـێ ووچانی یەکێــتی دروست بـووەو هــەر ئــەویش دەیـپارێزێ ونـاهێڵێ دەستکـەوتەکانی خـەڵکی کوردستان، کە بەری ڕەنج و خـەباتی خەڵک و قەرەمانانی ئەم گەلەو یەکێتیە بکرێتە قـوربانی هەندێ له هەڵەو کەم و کورتیەکانی دەسەڵاتی بەڕێوەبردن
ڕوونە یەکێتی بــەدرێژایی مێـژووی خــۆی، خـەباتی لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان بووەو ئەو تێزەش وەکـــوو میراتێکی فـیکری و نەریتگەرایی و کەڵچەری سیاسی و لەنێو فــەرهەنگی ژیانی حیزیایەتیدا بـووەتە بــاوەڕێکی جێگیرو نــەگوڕو چەسپاو و لــەهیچ قۆناغ و وێستگەو سەردەمێکیدا یەکێتی لەبەرەی گەل نەترازاوە، بــۆیە سیاسەت لای یەکێتی پێش ئەوەی مەکسەب و مەیلی حیزبی بێت مۆڕاڵ و ئەخلاقی فیکری و بەرپرسیارێتی نیشتیمانیەو هەرگیز لەگەڵ سیاسەتی ئیزدیواجیەت و پینەوپەڕۆکردندا نەبووە.
لــەکۆتایشدا گـرنگە بزانرێت ئەوەی پێشتر ڕوویداوەو خەڵکی ئەم هەرێمەی خستووەتە ژێرباری میحەنتێکی تاقەت پڕوکێنەوە دەرئەنجامی باڵادەستیی ئەو شێوازە هەڵەیە بووە لە ئیدارەدان و ئۆتۆکراتی حوکمڕانی بــەئــاقارێکی نــاتەندروست و ئینـتیقائی، لەدووتوێی فۆرمێکی دامەزراوەیی شکلی و ڕواڵەتیدا، کە جگە لەهەڵەی ستراتیژی وەکوو ئابووری سەربەخۆ و پەرەسەندنی خیلافاتی سیاسی و کاڵبوونەوەی گیانی نیشتیمان پەروەری ونەتەوەیی و لەق و لەنگ کردنی بناغە دامەزراوەییەکان و تەحجیم بوونی کیانی هەرێم هیچ خاڵێکی پوزەتیڤی لێ نەبینرا.
بـۆیە گــەڕانەوە بــۆ بـژاردەی دروست و راستکردنەوەی هەڵەکان، پێداچوونەوە بەکۆی پرۆسەو جومگەکانی حکومڕانی و هێنانە کایەی کەشێکی لەبار بۆ تەبایی و یەکڕیزی نێوان لاینەکان و نەهێشتنی غروری سیاسی و قبوڵکردنی یەکتر، رێگە دروستەکەیە بۆ دووبارە بوژانەوەی ژیان و گێرانەوەی ئینتیمای خەڵک و دوورخستنەوەی مەترسیە جدییەکان لەسەر قەوارەکەمان، کە ئەوەش بەردەوام ئامانجی گەورەی یەکێتی و خواستی سەرۆک بافڵ و قاعیدە حیزبیەکەی ئێمه بووەو دەبێت.