سالار مەحمود
كورد خۆی نابینێ و، داگیركەریش ناناسێت
سەد ساڵ لەمەوبەر دابەشبونێكی بنەڕەتی لە نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بوو، نەخشەی ناوچەكە لەسەر بنەمای لەگۆڕنانی رێكەوتننامەی سیڤەرو لەبەرچاونەگرتنی بەشێك لە دیدگاكانی دانیشتنەكانی كۆنگرەی قاهیرە لە ساڵی ١٩٢٠ داڕێژرایەوە. كورد بووە قوربانیی یەكەم و خاك و خەڵكەكەی دابەشكرا بەسەر وڵاتانی تازە دروستبوودا.
بەر لە سەد ساڵ بەبێ ئامادەیی هێزێكی سیاسیی كاریگەری كوردستانی، بیرۆكەی دروستكردنی دەوڵەت بۆ كورد گەڵاڵە بوو، بەڵام توركیا ئەو خەونەی بە پیلان و كەمپیەینی دیبلۆماسی گۆڕی بۆ سڕینەوەی خەونی كورد لە چواچێوەی لۆزاندا. نەك هەر ئەوە، بیرۆكەی دروستبوونی كۆماری سووری كوردستانیش لە سۆڤیەت لەلایەن توركیا بە رێكەوتن لەگەڵ یەكێتی شورەوی بەتاڵكرایەوە.
ئەوانەی بەناوی ماركسیەت و چەپەوە دروشمی بەرگریان لەخەباتی چەوساوەكان و گەلانی بندەست هەڵگرتبوو، بوونە بەشێك لە پەرتكردن و راگواستنی كورد.
لۆزان دەوڵەتێكی نوێی بەناوی توركیا دروستكرد، دەوڵەت بۆ توركەكان و زیندانێكی گەورە بۆ كوردەكان.
سڕینەوەی زمانی نەتەوەی دووەم لە توركیا سەپاندنی زمانی تورك بەسەر گەلانی ناو وڵاتەكە.
بۆچی كورد پرسی پێ نەكرا لەلۆزان؟
كورد خۆی بەچییەوە سەرقاڵكردبوو ئەو دەمە؟
بۆچی ئەرمەنەكان و لە رێگەی ئەوانیشەوە ئەوروپاییەكان هاوسۆزنەبوون بۆ كورد؟
لە ١٤٣ مادەی لۆزاندا بۆ ناوی كورد نەهاتووەو رێكەوتنی لەتكردنی خاك و خەڵكی كوردستان دراوە؟
لێكەوتەكانی لۆزان بۆ هێشتا بەردەوامە؟
هۆكارەكانی پشت رێكەوتنی لۆزان چی بوو؟
پرسیارێكی زۆر لەم پرسەدا هەن و پێویستیان بە گفتوگۆی هێمن و زانستی هەیە، دوور لە سۆزگەرایی و خۆدزینەوە لە راستییە مێژووییەكان.
لە زانستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا چەند كارەكتەری دەوڵەتی كارتێكەر هەن لەوانە كارەكتەری دەوڵەتی و كارەكتەری نا دەوڵەتی لەهەمان كاتدا كەسێتی دەركەوتوو كارەكتەری كەسی لە سەروەختی لۆزاندا كورد ئەم كارەكتەرانەی نەبووە لە گۆشەیەكدا گەر هەبووبن سەرقاڵكراون بە كاری لاوەكییەوە!.
هەر بۆیە لۆزان بەبێ ئامادەیی كورد كراو نەك مافی كوردی نەسەلماند، بەڵكو دەرفەتی دا بەداگیركەرانی كوردستان بە نەمان و سڕینەوەی ئەو گەلە دێرین و گەورەیەی ناوچەكە. لەناو ئەو نەخشە نوێیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
كۆمەڵكوژی دەرسیم و كۆمەڵكوژی گەلی زیلان و كپكردنەوەی ناڕەزاییەكانی لۆزان و داگیركاری، بەركوڵی ئەو رێكەوتنەی وڵاتانی براوەی جەنگی جیهانی یەكەم و توركیای نوێ بوو.
لە دوای سەد ساڵ لە لۆزان
ئەوسا كورد پەرت و پەرش و بڵاو بوو، ئێستا كورد ئامادەیی هەیە سەرباری درمە دێرینەكەی خۆخۆریی.
ئەوسا كورد نەناسراو بوو پێگەكەی نەدەخوێنرایەوە، ئێستا كورد لەسەر ئاستی هەموو جیهان ناسراوەو پێگەی سیاسی هەیە، لە رۆژئاوای كوردستان كانتۆنی هەیە، لە باشور هەرێمێكی فیدراڵی هەیە لە ناو دەوڵەتی عیراق پێگەی دەوڵەتی هەیە. لەوەش دڵخۆشكەر تر رەوەندێكی بەهێزی كوردستانی لەتاراوگە بوونی هەیە.
لەباكور فراكسیۆنی پەرلەمانی هەیەو سەنگەرێكی بەهێزی هەیە لەناو زیندانەكانی توركیا.
لەناو حوكمڕانی كوردستاندا لە باشورو رۆژاواش تا رادەیەك بونی گەندەڵی پو پێشێلی مافەكانی مرۆڤ و نەبوونی یەك گوتاری لە پرسە سیاسیەكاندا بە خراپ بۆ پێگە سیاسییەكەی كورد كەتونەتەوە، بەڵام هێشتا هەر هێزەو گەر بەباشی بۆ پرسە باڵاكانی نیشتمان و خەڵك بەكار بهێنرێ زۆر بەدەسكەوت ئەبێ، بەڵام گوڕە سیاسییەكە خراوەتە بەرژەوەندی خێڵ و ناوچەو هێزی تەقلیدی كە داگیركەرانی كوردستان بە سانایی دەتوانن لە خشتەیان بەرن، یا دەلاقەی زیاتری تێ بخەن.
ئەوسا كورد لە ئاستی ئەوروپاو دەرەوە كەمتر كوردی لێ بوو، ئێستا چەندان لۆرد پەرلەمانتارو ئەندامی ئەنجومەنی شارو سەدان مامۆستای زانكۆ لە زانكۆ گرنگەكانی دونیا هەن.
ئێستا دۆخی كورد گۆڕاوە، بەڵام هێشتا مەترسییەكانی لۆزان هەر بەردەوامە.
توركیای دوای سەد ساڵ لە لۆزان توركیایەكی هێشتا ملهوڕە دان بەمافە سەرەتاییەكانی كورددا نانێت و راسپاردەی نێودەوڵەتیش سەبارەت بە پێدانی مافی مەدەنی و كەلتوریش بە كورد رەتدەكاتەوە.
لە ساڵی ١٩٩٩ لە لوتكەی هلسنكی یەكێتی ئەوروپا، توركیا پاڵێورا بۆ ئەندامێتی لە یەكێتی ئەوروپاو چەند مەرج و رێكاری بەدەنگەوەهاتنی یەكێتی ئەوروپای خرایە بەردەست، بەڵام توركیا لەماوەیەكی كەمدا دەریخست كە بەدەنگ ئەو داخوازیانەوە ناڕوات بۆیە لە لوتكەی برۆكسل لە ساڵی ٢٠٠٦ لە وەك پاڵێوراویش ناوی سڕایەوە.
هەر سەبارەت بەم پرسە لە ٩٦ ساڵەی لۆزاندا ئەردۆگان گوتارێكی داو رایگەیاند كە شانازی بە لۆزان و دەستكەوتەكانیەوە دەكەن. باسی لە لابردنی مەترسیەكانی سەر وڵاتەكەی لە باكوری سوریاو عیراقیش كرد، دیارە مەبەستی قەوارەكەی هەردوو بەشەكەی كوردستان بوو كە بەمەترسی لەسەر خۆیانی دەزانن.
لەم سۆنگەیەوە دەگەینە ئەو بڕوایەی كە عەقڵیەتی بەڕێوبردن لە توركیا لەماوەی ١٠٠ ساڵدا گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووەو هەر هیوایەك بە حوكمڕانانی ئێستای توركیا بێ سەمەرە.
لۆزان هەر بەركارەو هیچ كاتێك دیاری نەكراوە بۆ كۆتایی پێهێنانی، بەڵام لەناو هاوكێشەكانی ناوچەكەو جیهانیشدا هێزو بەرژەوەندی دەتوانن گۆڕانكاری بنچینەیی دروست بكەن.
لۆزان بۆ دابەشكردنی ناوچەكەو دابەشكردنی كوردیش بوو بەپلەی یەكەم و بەو دابەشكارییە كێشەیەكی قوڵیان بۆ ناوچەكەو نەتەوەكانی ناوچەكە بەجێهێشت. هەموو پرۆسەكانی كۆمەڵكوژی و تاوانە نێودەوڵەتییەكان كە دەرهەق بەكورد ئەنجام دراون، لە لۆزانەوە سەرچاوە دەگرن.
بە ئاوڕدانەوە لە ١٠٠ ساڵی رابردوو بۆ دونیا دەركەوت كورد موعجیزەی مرۆڤایەتیە، بە بەرگەگرتنی ئەو هەموو زلهێزە مرۆڤكوژو بێ بەزەییانە. كورد نەتەوەیەكی ئاسایی نییەو گەورەو كاریگەرە، لەباری كەلتورو زمان رەسەنایەتی و پەیوەستی بە نیشتمانەوە.
لۆزان رەگێكی قوڵی لەمێژوودایەو لەئێستاماندا هێشتا هەر تۆز ئەكات، باسكردن لەو مێژووەش بۆ دەرس وەرگرتنە، بۆ ئەوانەی ئێستا كە خەریكی گەمەیەكی هەرزانن بۆ بەرژەوەندی گروپێكی بچوك و بە رێگایەكی نانیشتمانی لە