ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
جۆراوجۆر

وێنە.. ئەڤین ئاسۆ دوای دابڕانێکی زۆر بە ستایلێکی سەرنجراکێش دەردەکەوێتەوە

  2022-03-22  |    11972 جار خوێندراوەتەوە
خانمە میدیاکاری ناسراو ئەڤین ئاسۆ چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە و دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە پێشکەشکار ئەڤین ئاسۆ، هەرچەندە ماوەیەکی زۆرە لە شاشەکان دوورە، بەڵام دەردەکەوێتەوە و پیرۆزبای جەژنی نەورۆز لە بینەرەکانی دەکات، کە ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی بەشێک لە فانەکانی. 
 
ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.
 
دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ