ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
جۆراوجۆر

کەسێک دوای کوشتنی براکەی، دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر برازاکانی

  2022-02-11  |    3812 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
لەروداوێکی کارەساتباراویدا، کەسێک لەشاری بەغداد دوای کوشتنی براکەی دەستدرێژی دەکاتە سەر برازاکانی کەتەمەنیان لە 15ساڵ کەمترە.

سایتی سۆمەرییە نیوز لەراپۆرتێکیدا چیرۆکی خێزانێکی شاری بەغدادی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، دوای ئەوەی کەسێک براکەی خۆی دەکوژێت، دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر هەردو کچی براکەی کە تەمەنیان ناگاتە 15ساڵ.

دایکی منداڵەکان بۆ سایتەکە ئاشکرایکردوە، تاوانبارەکە دوای ئەوەی هاوسەرەکەی کوشتوە و دەستدرێژی سێکسی کردوەتە سەر کچەکانی، هەڕەشەی کوشتنی لێکردون گەر بچنە لای پۆلیس و تاوانەکانی ئاشکرا بکەن.

 

باسیلەوەشکردوە، جگە لە دەستدرێژی سێکسی، بەشێوازێکی"دڕندانە" ئەشکەنجەی داون، بەو هۆیەوە لەدۆخێکی خراپی دەرونیدا دەژین.

تۆمەتبارەکە تائێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرنەکراوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەکەیەوە ئاشکرانەکراوە.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ