له‌یادی 33 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال،ئەمڕۆ چوارشەممه، رۆژنامه‌ی "پرس" كه تایبه‌ته به جینۆساید و ده‌نگی نه‌بیستراوی قوربانیانی ئه‌نفال بڵاوكرایه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاری رۆژنامه‌كه‌ش ئامانجه‌كه‌یان ده‌خاته‌ڕو.
كاروخ عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری رۆژنامه‌ی "پرس" به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئامانجمان له ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی پرس خزمه‌تكردنه به پرسی جینۆسایدی ئه‌نفال و جینۆسایده‌كانی دیكه كه به سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان هاتوه، ده‌مانه‌وێت قۆناغی كولاندنه‌وه‌ی برینه‌كان تێپه‌ڕینین و تیشكبخه‌ینه سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفال، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌رابردودا له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانی ده‌رچون و هه‌روه‌ها باس له بابه‌تی جاش و موسته‌شاره‌كان و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان بكه‌ین.
وتیشی، "له ژماره یه‌كی رۆژنامه‌ی پرسدا، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی شاره‌زا و پسپۆڕ له‌بواری جینۆساید هه‌ریه‌كه و به‌گوێره‌ی پێگه و پیشه‌كانیان به‌شداربون، له‌وانه‌ش، چاوپێكه‌وتنێكی بڵاونه‌كراوه‌ی ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا، چاوپێكه‌وتنێكی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، وتارێكی مه‌لا به‌ختیار، چاوپێكەوتنێكی حاكم هاوژین ئه‌و دادوه‌ره‌ی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك له جاش و موسته‌شاره‌كانی كه‌یسی ئه‌نفالی ده‌ستگیركرد و ژیانی كه‌وته به‌ر مه‌ترسی، به‌ناچاری دانی پێدانا كه كارێكی نایاسایی كردوه، پاشان شاربه‌ده‌ركرا و كوردستانی به‌جێهێشت".
كاروخ عومه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، رۆژنامه‌ی پرس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یه‌كه‌م ژماره‌ی به تیراژی 2.000 (دو هه‌زار) دانه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆ هه‌مو پرسه نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد ئه‌نجامدراون ژماره‌ی نوێمان ده‌بێت، به‌جۆرێك ساڵانه زیاتر له سێ ژماره بڵاوده‌كه‌ینه‌وه بۆ پرسی كیمیاباران و جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان
بابه‌ته‌كانی یه‌كه‌م ژماره‌ی پرس:
- (پرس) بۆ یه‌كه‌مجار دیدارێكی نه‌وشیروان مسته‌فا تایبه‌ت به‌ئه‌نفال بڵاو ده‌كاته‌وه
- هاوژین حامد ئه‌و دادوه‌ره‌ی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی جاش و موسته‌شاره‌كان ناچار به‌هه‌ڵهاتن كرا نهێنیه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت : به‌دڵنیاییه‌وه ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنمان له‌سه‌ره.
- محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود : به‌بڕوای من جاش و موسته‌شاره‌كان جیاوازییان نییه هه‌مویان پیاوی ڕژێم بون
- مه‌لا به‌ختیار : پێویسته پرسی ئه‌نفال له ده‌ستی حیزبه سیاسییه‌كان ده‌ربهێنرێت و له‌به‌زه‌یی مرۆییه‌وه بگۆڕدرێ به‌پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی ستراتیژی
- پارێزه‌ر كاوه له‌تیف: ڕه‌نگه به دادگایكردنی موسته‌شاره‌كان مێژوی زۆر پاڵه‌وانی ئه‌م میلله‌ته ئاوه‌ژو ببێته‌وه‌و ڕاستییه‌كان ده‌ربكه‌ون
- بۆچی سه‌رجه‌م موسته‌شاره‌كان به‌شدارن له تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال؟ (عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د)
- جینۆسایدكردنی كوردستان .. تاوانێك له‌ڕابوردو،مه‌ترسییه‌ك له‌پێشماندا؟( ته‌ها سلێمان)
- چۆنێتی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان (سالار مه‌حمود)
- كاتێك نه‌وه‌ی ئه‌نفاله‌كان یاخی ده‌بن (مه‌جید ساڵح)
- چیرۆكه‌كانی ئه‌نفال و كوردی بێده‌ربه‌ست (له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج)
- چیڕۆكی هه‌ڵگرتنی بوخچه‌كانی دوای ئه‌نفال (سمكۆ سابیر)
- پرسی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی ئه‌نفالكراوان (دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان)
- ئه‌نفال له نێوان یاسا و موجامه‌له ( گۆران عه‌لی محه‌مه‌د)
- لێبوردنه گشتیه‌كه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی له‌نێوان شه‌رعی و ناشه‌رعی بوندا له دادگایكردنی جاش و موسته‌شاره‌كاندا (ڕاپۆرت)
- هێشتا كارێكی ئه‌وتۆمان بۆ ئه‌نفال نه‌كردوه هه‌تا ده‌ستی لێهه‌ڵبگرین (عومه‌ر محه‌مه‌د)
- جریمه الانفال ( المقدم علی جمال قدوری)
- چیرۆكێك له پرۆسه‌كانی جینۆسایدی ئه‌نفالی (3)ی گه‌رمیانه‌وه (رفعه‌ت محه‌مه‌د رشید)
- بۆچی تائێستا حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی نه‌كردوه‌ته‌وه؟! (ئه‌رسه‌لان په‌رۆش)
- ئایا كورد ئه‌نفال به‌جێ ده‌هێڵێ؟ ( خالد حاجی وادی)