ئەنواپرێس-دانیار محەمەد
لاهور شێخ جەنگی بەلیستی گەل كە ئەگەری زۆری هەیە خۆی سەرۆك لیستەكەش بێت و سەرپەرشتی بانگەشەی هەڵبژاردنیش بكات، لەئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، لەسەر پارێزگای كەركوك بەشداری بكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاماژەی بەوەكرد، بەشداری لاهور شێخ جەنگی لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئەگەرێكی زۆری هەیە و خودی لاهور شێخ جەنگی دەچێتە كەركوك و لەئەگەرێكی زۆرتریش سەرۆك لیستەكە دەبێت
.
باسی لەوەشكرد: لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت زۆرترین دەنگی پارێزگای كەركوك بۆخۆی كۆبكاتەوەو زۆرینەی كورسیەكان بەدەست بهێنێت و هاوكات ئەگەری رێكەوتنی ژێر بەژێریش لەگەڵ پارتی دا هەیە.
ئەوەشی ووت: بەبردنەوەی زۆرترین كورسی لەسنوری پارێزگای كەركوك، ئامادەیەكی گەورەتر دەبێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاكو بتوانێت لەسنوری پارێزگای سلێمانیش زۆرترین دەنگ بهێنێت و بەو شێوەیە دەتوانێت كوڕانی تاڵەبانی بەتەواوی لاواز بكات و بەڕەكە لەژێر قاچیان دەربهێنێت.