ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

ترس لەلیستەكەی لاهور لەناو یەكێتی بڵاودەبێتەوە

  2023-06-29  |    4880 جار خوێندراوەتەوە
لاهور شێخ جەنگی
دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی پڕۆژەیەكی بەمەبەستی یەك لیستی لایەنە كوردستانیەكان لەناو جێناكۆكەكان خستەڕوو، یەكێتی ترسی لەكەركوك هەیە.

ئەنواپرێس ؛ ئارام مەلا نوری

سەرچاوەیەكی باڵا لەناو یەكێتی بۆ ئەنواپرێس ووتی: یەكێتی زانیویەتی مەبەستی سەرەكی لاهور شێخ جەنگی شاری كەركوكەو دەیەوێت بەلیستێك بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات.

وتیشی: لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت زۆرینەی كورسیەكانی كورد لەكەركوك بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەوە خەیاڵێكەو ناتوانێت پێی بگات.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكرد: دابەزینی لاهور شێخ جەنگی بەناوی لیستی گەل جگە لەزیان هیچ سودێكی تری نابێت، دەنگەكان دابەش دەكات و لەو نێوەندەشدا دەنگی كورد بەئاسانی لەدەست دەچێت.

لەبارەی دیراسەی یەكێتی بۆ ئەگەری دروستكردنی ئەو لیستە ووتی: بەپێی زانیاریەكانمان لیستەكە  لەكەركوك دەبێت و ئامانجی سەرەكی ئەو پارێزگایەیە، ئایا لەچەند رۆژی داهاتوودا چی روودەدات، ئەوە هەمووان چاوەڕوانی كاردانەوەی دروست بوونی لیستەكەن.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ