ڕەمزان قەدیرۆڤ سەرۆک کۆماری چیچان لەبەیاننامەیەکدا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ یارمەتیدانی ڕوسیا لە"پوچەڵکردنەوەی یاخیبون"ی گروپی سەربازیی ڕوسی ڤاگنەری ڕاگەیاند.
قەدیرۆڤ وتویەتی، "هێزەکانیان ئامادەن بۆیارمەتیدان لەپوچەڵکردنەوەی یاخیبونی یەڤگینی پریگۆژین سەرۆکی گروپی سەربازیی ڤاگنەری ڕوسیا دەشڵێت، "ئەگەر پێویست بکات ئامادەن شێوازی توند بەکاربهێنن".
لەبەیاننامەیەکدا ئەو هەنگاوەی پریگۆژینی بە"چەقۆ لەپشتدان" وەسفکردوەو هەروەک بانگەوازی لەسەربازانی ڕوسیا کردوە کە تەسلیم بەهیچ "ئیستفزازییەک" نەبن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆش ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا لەوتارێکدا کە ئاراستەی گەلی ڕوسیای کرد، ڕوداوو پێشهاتەکانی ئەمدواییەی ڕوسیاو هەڵگەڕانەوە سەربازییەکەی ڤاگنەری بەناپاکییو چەقۆ لەپشتدان وەسفکردبوو.
پوتن گروپی ڤاگنەری تۆمەتبارکردبوو بەوەی بەپاڵنەری بەرژەوەندیی تایبەتیی ناپاکییان کردوە، هەڵگەڕانەوەکەشی بەهەڕەشەیەکی کوشندە لەدەوڵەتی ڕوسیا زانیبوو.
ئەمڕۆ یهڤگینی پریگۆژینی سەرۆکی گروپی سەربازیی ڤاگنەر ڕایگەیاند، "خۆییو هەزاران چەکداری بەمەبەستی لابردنی فەرماندە سەربازییەکانی ڕوسیا لەپۆستەکانیان بەرەکانی جەنگیان جێهێشتوەو چونەتە نێو ڕوسیا".