وابڕیارە كە ڕۆژی یەكشەممە بڕی 400 ملیار دیناری دیكە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم، هاوكات سبەی شەممە 24/6/2023 وەزارەتی دارایی مووچەی پێنج شوێن دابەش دەكات و ڕۆژی یەكشەممەش لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاودەكرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی دراون ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی شەممە وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی ئایاری هەریەكە لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان، هێزی زێرەڤانی، بەرگری فریاكەوتن، كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی یەكشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، هەروەها بەهۆی نزیك بوونەوە لە جەژنی قوربان ئەگەری زۆرە گۆڕانكاری بەسەر ئەو لیستەدا بێت و چەند وەزارەت و دەستەیەكی دیكە بخرێنە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممە بۆ ئەوەی مووچەكانیان دابەشبكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی یەك شەممە بڕی 400 ملیار دیناری دیكە دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و هەر لە ڕۆژی یەك شەممە لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاودەكرێتەوە .
میدیای یەکێتی