ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەداتە سەعدی پیرە جارێکی دیکە لێدوان دژی پارتی نەدەیت

  2023-06-22  |    6713 جار خوێندراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی و سەعدی پیرە
هەرچەندە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی بەوە ناسراوە کە بەردەوام لێدوان بۆ میدیاکان دەدات وپێشتریش هەمان کاریکردوە لە سەردەمی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی و کەم کات هەبووە پرس و راوێژ بەسەروی خۆی بکات، بەڵام رۆژی شەممە قوباد تاڵەبانی هۆشداری پێداوە

ئەنواپرێس - توانا ئەحمەد

بەگوێرەی زانیاریەکان ، دوای کۆمەڵیک لێدوان و دیداری میدیایی، کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی سەعدی پیرە، بەرپرسانی پارتی نیگەرانی خۆیان گەیاندۆتە یەکێتی لەوەی سەعدی پیرە، لەگەڵ عەلی باپیر و لەچەند کۆنفرانسێک لیدوانی دژ بە پارتی داوە بە ئاراستەی هەڵە لەکاتێکدا لەسەر راگرتنی ئەو جۆرە میدیایانە رێککەوتبوون.

لەبەرانبەر ئەو نیگەرانیانەی پارتی، قوباد تاڵەبانی ئێوارەی رۆژی شەممە ١٧ی حوەزیرانی ٢٠٢٣ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەعدی پیرە ئەنجامداوە پێی راگەیاندوە، چیدیکە لێدوان بۆ میدیا نەدەیت بەىێ گەرانەوە بۆ نوسینگەکەم و راوێژکردن بەوان، چونکە نیگەرانیت دروستکردوە لای برادەرانی پارتی.

هەروەها بەپێی زانیاریەکانمان ئەوەشی زانیووە، قوباد تاڵەبانی بەبێ خودا حافیزی تەلەفۆنەکەی بەسەر سەعدی پیرە داخستۆتەوە ، ئەوەش وەک نیگەرانیێک بەرانبەر بە لێدوانەکانی دژ بە پارتی.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ