ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

هەمووان چاوەڕوانی لاهور شێخ جەنگین

  2023-05-29  |    4112 جار خوێندراوەتەوە
لاهور شێخ جەنگی
بەپێی تازەترین زانیاری، چەندین كۆبونەوەی جیاجیا كراوە ،لەسەر جوڵە گوماناویەكانی لاهور شێخ جەنگی و چاوەڕوانی هەڵوێست و بەرنامەی دەكەن.

سەرچاوەیەكی تایبەت لەناو یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ ئەنواپرێس ووتی: لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ چەند مەكتەب سیاسی و سەركردایەتیەكی یەكێتی بەجیا لەدەباشان كۆبووەتەوە.

وتیشی: لەئێستادا زانیاری لەسەر جوڵەكانی لاهور شێخ جەنگی و ئەوانەی پەیوەندیان پێیەوە هەیە و ئەوانەی ئەگەری پشتیوانیكردنیان لەسەرە كۆدەكەنەوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكرد: گریمانەكان  لەناو یەكێتیدا ئاماژە بەوە دەكەن، لاهور شێخ جەنگی قەوارەیەكی سیاسی بۆ هەڵبژاردنەكان ئامادە بكات و هەروەها خۆی وەك فریادەڕەسێكی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و یەكێتی پیشانبدات.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ