ئەنواپرێس- دانیار محەمەد دوای گفتوگۆی نهێنی و هەوڵدان بۆ رێكەوتن و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانانیان، ئەژی ئەمین گەڕایەوە سلێمانی و بەپێی زانیاریەكان هەرێمی كوردستان جێدەهێڵێت.
ئەنو پرێس - ئارام مەلا نوری
سەرچاوەیەكی تایبەت لەو بارەیەوە ووتی:" گەڕانەوەی ئەژی ئەمین بۆ سلێمانی سەرەرای ئەوەی سەردانیكردنی دایكی بووە، هاوكات بۆ تەسفیەكردنی سەروەت و سامانەكەی بووە.
وتیشی: ئەژی ئەمین لەگەڵ كوڕانی تاڵەبانی كۆبوەتەوەو گەیشتوونەتە رێككەوتن.
جەختیكردەوە: رێكەوتنەكە ئەوەیە كە بێتە سلێمانی و تەسفیەی تەواوی سەروەت و سامانەكەی بكات و هیچ كێشەیەكی بۆ دروست ناكرێت، لەهەمان كاتیشدا بچێتە دەرەوەی وڵات.
لەبارەی رەزامەندی ئەژی ئەمینەوە، سەرچاوەكە ووتی: بەئەگەری زۆرەوە كوردستان جێدەهێڵێت.