ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

جارێکى تر گۆڕان دەچێتەوە پاڵ پارتى..؟ یان بڕیارێکى تر دەدات..؟

  2023-05-27  |    1726 جار خوێندراوەتەوە
پارتی و گۆڕان
وابڕیارە سبەینێ کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێم کۆببێتەوە، تائێستا لایەنە کان ڕاگەیەنراوى جیاواز و دژ بەیەک لەسەر ئەو دۆخە دەردەکەن، یەکێتى کاراکردنەوەى کۆمسیۆن بەنایاسایى ناو دەبات و سەرۆکى پەرلەمانیش بەنوسراوێک ئەوەى ڕەتکردۆتەوە، لەبەرامبەریشداى پارتى سوورە لەسەر کاراکردنەوەى و بڕیارەکەى پەرلەمان بەیاسایى دەزانێت و کار بۆ کۆکردنەوەى لایەنەکانى ناو کۆمسیۆن دەکات.

ئەنواپرێس -  توانا ئەحمەد

کۆمەڵ و یەکگرتوو و یەکێتى بەشداری کردنیان لەکۆمسیۆن ڕەتکردۆتەوە و پێانوایە ئەوە بەناسایى کراوە و بەدەر بووە لەسازان، ئەوەى ماوەتەوە، بزوتنەوەى گۆڕانە کە دوو ئەندامى لەکۆمسیۆن هەیە،بەپێى زانیارییەکان پارتى دەیەوێت سود لەگۆڕان وەربگرێت و کۆبونەوەى کۆمسیۆنى پێ تەواو بکات بەڵام لەناو گۆڕاندا ڕاى جیاواز هەیە، بەشێکیان پێیانوایە ئەو کارە نایاساییە و بەشێکیشیان بەشداریکردنیان پێ باشە.

ئەگەر دوو ئەندامەکەى گۆڕان بەشدارى بکەن ئەوا نیسابى کۆبونەوەکە تەواو دەبێت و بەوەش گۆڕان بەشدارى لەپرۆسەیەک دەکات کە بەلاى لایەنەکانى تر و بەشێکى زۆرى یاساناسانەوە نایاساییە چونکە دواى ئەوەى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان کۆبونەوەکەى بەجێهێشت کۆبونەوە بەنایاسایى دەزانرێت.

پرسیارەکە ئەوەیە، گەر بێتوو گۆڕان بەشدارى لەو کارەدا بکات ئەوا جارێکى تر شەرعیەت بەکودەتایەکى تر  نادات ..؟  هاوشێوەى ئەو کودەتایەى کە کاتى خۆى پارتى بەسەر شەرعیەتى پەرلەماندا کردى، بەڵام هێشتا بڕیارى خۆى ڕانەگەیاندووە و چاوەڕوانى ترى لێ دەکرێت.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ