یەكێتی لەگفتوگۆدایە لەگەڵ چەتۆ ساڵح بریكاری وەزیری ناوخۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ ئەنواپرێس ووتی: یەكێتی داوایكردوە كە لیوا چەتۆ ساڵح دەست لەپۆستەكەی كەبریكاری وەزیری ناوخۆیە هەڵبگرێت.
وتیشی: لەبەرامبەر ئەوەشدا دەگەڕێتەوە بۆ كاری حزبی و وەك ئەندامی سەركردایەتی بەردەوام دەبێت.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەدا: بەئەگەری زۆرەوە لیوا چەتۆ ساڵح ئەوە قبوڵ دەكات و دەست لەپۆستەكەی هەڵدەگرێت.