سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری بەرەی کوردستانی بۆ لێخۆشبون لە 400000 (چوار سەد هەزار) "چەکداری کورد" کە چەکیان بۆ رژێمی بەعش هەڵگرتبو، وایکرد ئەو کەسانە لوله‌ى تفه‌نگه‌كانيان بكه‌نه ڕژێم و بڕیارێکی گرنگ بوە، جەختیش دەکاتەوە "جاش و موسته‌شاره‌كان جياوازيیه‌كى ئه‌وتۆيان نيیه هه‌مويان پياوى ڕژێم بون، به‌ڵام بیرمان نەچێت دواجار هه‌رهه‌مويان چه‌كيان بۆ ڕ‌ژێمى به‌عس هه‌ڵگرت ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت دادگا يه‌كلای بكاته‌وه و تاوانبار‌و بێ تاوان لەیەک جیابکاتەوە".
محەمەد حاجى مەحمود، سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی ئەنفال لەگەڵ رۆژنامەى پرس- چاوپێکەوتنێکی ئەنجامداوە و باسی لەوەکردوە، "حكومه‌تى عێراقى چه‌ند جارێك نامه‌ى نارد بۆ هێزه سياسيه‌كان، به‌ڵام نامه‌كه‌ى زياتر هه‌ڕه‌ش ئامێز بو، له‌نامه‌كاندا باس له‌وه‌كرابو كه ئه‌گه‌ر ئێوه پێش جه‌نگى ئێران و عێراق لەگەڵ ئێمه ڕێکنەکەون، کاتێک ئێمە شه‌ڕمان وه‌ستان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌مو شتێكتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين"
ئاماژەی بەوەشكردوە، "پێويست بو په‌رله‌مانى عێراق يان حكومه‌تى عێراقى يان نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا له‌و ماوه دور و درێژه‌ى دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عس هه‌وڵيان بدايه حكومه‌تى عێراق داواى لێ بوردن له كه‌س و كارى قوربانيانى ئه‌نفال بكات چونكه حكومه‌تى عيراقى داواى لێ بوردنى له ده‌وڵه‌تى كويت كردوه ئێستا پاره‌ى خه‌ڵكى ئه‌نفال كرا‌و ده‌دات به قه‌ره‌بوى خه‌ڵكى كويت دا ئه‌مه له‌كاتێكدايه ميلله‌ته‌كه‌ى خۆى خۆى له‌ناوى بردوه ئاماده نيه داواى لێ بوردن له ميلله‌ته‌كه‌ى خۆى بكات".
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
ئاشکرایە دادگاى باڵاى تاوانەکان لە عێرق لەساڵى 2007 بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ (423) تۆمەتبار لە کەیس ئەنفال دەکرد لەو ژمارەیەش (258) تۆمەتباریان کوردن , بریاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارانیش نێردرا بۆ هەرێمی کوردستان بۆجێبەجێ کردن ,بەڵام ئەوەى جێى پرسیار‌و نیگەرانى کەس و کارى ئەنفالکراوانە ئەوەیە بڕیارەکە جێبەجێنەکرا دەمانەوەێ بۆچونى بەڕێزتان لەوە بارەوە بزانین ؟
محەمەد حاجى مەحمود: سه‌باره‌ت به دادگايكردنى جاش و موسته‌شاره‌كان، دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق خۆيان ده‌توانن داواى ده‌ستگيركردنى ئه‌و تۆمه‌تبارانه بكه‌ن هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه زۆرێك له‌وانه ئێستا لە ژیاندا نەمابن، به‌ڵام كاتى خۆى له‌لايه‌ن به‌ره‌ى كوردستانيه‌وه بڕيارى لێخۆشبونيان بۆ ده‌رچوه، بۆيه ئه‌و بڕياره كاريگه‌رى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه هه‌يه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێين ئه‌و كاته‌ى به‌ره‌ى كوردستانى ئه‌و بڕياره‌ى ده‌ركرد دادگا نه‌بو، هه‌مو ته‌ركيزێکى هێزه سياسيه‌كان له‌سه‌ر كۆتايى هێنان بو به ده‌سه‌ڵاتى به‌عس بیرشمان نەچێت زياتر له (400) هه‌زار چه‌كدارى كورد له‌گه‌ڵ ڕ‌ژێمى به‌عس بون ئه‌گه‌ر بێت و به‌ره‌ى كوردستانى ئه‌و كاته ئه‌و بڕيارى لێبوردنه‌ى ده‌رنه‌كردايه ڕه‌نگه ئه‌وان له‌به‌رى ڕژێم بمانايه‌نه‌ته‌وه ڕه‌نگه ئه‌م ڕاپه‌ڕين ڕوينه‌دايه به ئاسانى و ئه‌وكات خه‌ڵكێكى زۆر ده‌بونه قوربانى، ئه‌و بڕيارى لێ بوردنه وايكرد ئه‌و چه‌كدارانه‌ى هاوكارى ڕ‌ژێمى به‌عس بون بگه‌ڕێنه‌وه و لوله‌ى تفه‌نگه‌كانيان بكه‌نه ڕژێم ئه‌مه له‌لايه‌ك له‌لايه‌كى تره‌وه به‌ره‌ى كوردستانى ئه‌و كاتى توانى هێزه سياسيه‌كان يه‌كبخات و شه‌ڕى ناوخۆ نه‌هێڵێت وتوانى دو بڕيارى گرنگ ده‌ربكات لەوانە : بڕيارى لێبوردن ده‌ربكات بۆ هه‌مو چه‌كداره‌كانى ڕ‌ژێمى عيراق هه‌روه‌ها بڕيارى ده‌ستاوده‌ست كردنى ده‌سه‌ڵات له خۆيه‌وه وه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بكات.
باسى لێبوردنى گشتیت کرد لەلایەن بەرەى کوردستانییەوە ئایا ئەو بەرە مافى یاخود دەسەڵاتى یاسایی هەبو لێبوردنی گشتی بۆ تۆمەتباران لە کەیسى ئەنفال دەر بکات واتا ئەو جۆرە لێبوردنە لەو تۆمەتبارانە لەڕوی یاساییەوە گونجاوە ؟
محەمەد حاجى مەحمود: دەمەوێ ئەوە بڵێم خۆ بریارى هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيش هه‌ر بڕيارى به‌ره‌ى كوردستانى بوه بۆيه ئه‌گه‌ر به‌ره‌ى كوردستانى شه‌رعێتى نه‌بوبێت په‌رله‌مان و حكومه‌تيش شه‌رعێتى نيیه بەبڕواى من ئەم پرسیارە دەبێت خه‌ڵكه ياسايیه‌كه بڕيارى لەسەر بدەن ئایا به‌ره‌ى كوردستانى و بڕياره‌كانى شه‌رعى بونه يان نا چونكه به‌ره‌ى كوردستانى خاوه‌نى بڕيارى سياسى و سه‌ربازى و ئيدارى بو وه زياتر له ساڵێكيش ئيداره‌ى كوردستانى كردوه .
دەمانەوێ جیا لە بڕیارى لیبوردنى بەرەى کوردستانى هەڵویستى محەمەد حاجى مەحمود - سکرتێرى حزبى سۆسیالیستى کوردستان بزانین لەسەر جاش و موستەشار و پرسى دادگاى و دادگاینەکردنیان ؟
محەمەد حاجى مەحمود: به‌بڕواى من جاش و موسته‌شاره‌كان جياوازيه‌كى ئه‌وتۆيان نيیه هه‌مويان پياوى ڕژێم بون ،دەزانین له‌گه‌رميان و شوێنه‌كانى تر ده‌سوڕێنه‌وه ڕه‌نگه بوترێ ئه‌مه‌يان كه‌متر ده‌ستى هه‌بوە له تاوانى ئه‌نفال دا به‌ڵام بیرمان نەچێت دواجار هه‌رهه‌مويان چه‌كيان بۆ ڕ‌ژێمى به‌عس هه‌ڵگرت ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت دادگا يه‌كلای بكاته‌وه و تاوانبار‌و بێ تاوان لەیەک جیابکاتەوە ،له‌م ڕۆژانه يه‌كێك له‌و سه‌رۆك جاشانه له كۆيه مردوه كه (35) پێشمه‌رگه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ (10) پێشمه‌رگه‌ى يه‌كێتى له‌ده‌شتى كۆيه و هه‌ولێر وته‌قته‌ق به كوشت داوه به‌ڵام بينيمان مه‌راسيمێكيان بۆ كرد بەشێوە بە شان و باڵیدا دەهاتن وه‌ك ئه‌وه‌ى كوردستان ئه‌و ئازادى كردبێت به‌ڵام ده‌ڵێى چى ئيتر.
بە پێى عورف و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان حکومەتى ئێستاى عێراق وارس و میراتگرى حکومەتەکانى پێش خۆیەتى، بەڵام تا ئێستا قەرەبوى ماددى و مەعنەوەى کەس و کار‌و قوربانیانى ئەنفالى نەکردوە بەبڕواى بەڕێزتان هۆکارى ئەمە بۆ چى دەگەڕێتەوە ؟
محەمەد حاجى مەحمود : پێويست بو په‌رله‌مانى عێراق يان حكومه‌تى عێراقى يان نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا له‌و ماوه دور و درێژه‌ى دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عس هه‌وڵيان بدايه حكومه‌تى عێراق داواى لێ بوردن له كه‌س و كارى قوربانيانى ئه‌نفال بكات چونكه حكومه‌تى عيراقى داواى لێ بوردنى له ده‌وڵه‌تى كويت كردوه ئێستا پاره‌ى خه‌ڵكى ئه‌نفال كرا‌و ده‌دات به قه‌ره‌بوى خه‌ڵكى كويت دا ئه‌مه له‌كاتێكدايه ميلله‌ته‌كه‌ى خۆى خۆى له‌ناوى بردوه ئاماده نيه داواى لێ بوردن له ميلله‌ته‌كه‌ى خۆى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به‌پرسێكى گه‌وره كه پرسى له‌ناوبردنى مرۆڤه من پێموايه سارێژكردنى به‌شێك له‌برينه‌كان لاى حكومه‌تى عێراق و نوێنه‌ره‌كانى كورده له به‌غدا كه فشار دروست بكه‌ن خه‌ڵكى ئه‌نفال و كه‌سوكاريان قه‌ره‌بوبكرێنه‌وه.
وه‌زاره‌تى شه‌هيدان و ئه‌نفال كراوان ئێستا لاى حزبه‌كه‌ى ئێوه‌يه ( حزبى سۆسیالیستى کوردستان ) ئایا ئێوە وەزیرتان وەرگرتوە یان وەزارەت دواتر كارنامه‌ى چاكسازى ئێوه چیيه لەخزمەتکردنى کەس و کارى ئەنفالکراوان و کەسوکارى شەهیدان؟
محەمەد حاجى مەحمود: به‌ڵێ بەئامانجى خزمەتکردن وەزیرەکەمان ئەو وەزارەتەى وەرگرتوە به‌ڵام خۆ هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كه هى ئێمه نيیه، ئێمه هه‌ر وه‌زيره‌كه و چه‌ند كه‌سێكمان له‌وێيه ئه‌وانى تر هه‌موى پارتى و يه‌كێتين به‌ڵام به‌تەئکید وه‌زيره‌كه‌ى ئێمه به‌رنامه‌ى چاكسازى خۆى هه‌يه و ده‌ستى به‌جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌كەى كردوه وته‌نها وه‌زاره‌تێك له‌م كابينه‌يه‌دا ده‌ستى به چاكسازى كردوه وه‌زاره‌تى شه‌هيدان و ئه‌نفال كراوانه بۆنمونه پێشتر موچه‌ى شه‌هيدان حزبه‌كان ئه‌يانخسته فه‌رده و له باره‌گاى حزبه‌كانيان دابه‌شيان ده‌كرد واتا وه‌ك ده‌زگايه‌ك نه‌بوه وه‌زاره‌تى شه‌هيدان زياتر وه‌كو باره‌گايه‌ك بوه به‌ڵام ئێستا هه‌مويان ناسنامه‌يان بۆ كراوه و له بانك موچه‌كانيان وه‌رده‌گرن ئه‌مه وه‌ك نمونه‌يه‌ك
په‌يوه‌ست به پرۆسه‌ى ئه‌نفال هه‌ندێ شت باس ده‌كرێ بۆنمونه ڕێگرى كردن له خه‌ڵك بۆ ده‌ربازبون له پرۆسه‌كه هه‌روه‌ها حزبه سياسیيه‌كان ڕۆڵيان هه‌بوه له هێنانى سوپاسى پاسداران بۆسنورى كفرى و هه‌ندێ شوێن تر دەوترێ ئه‌م كارانە هۆكار بوه بۆ ئه‌وه‌ى عێراقى ئه‌و تاوانە بەرامبەر بە کورد ئه‌نجامبدات ؟
محەمەد حاجى مەحمود: خۆى حكومه‌تى عێراقى چه‌ند جارێك نامه‌ى نارد بۆ هێزه سياسيه‌كان ، به‌ڵام نامه‌كه‌ى زياتر هه‌ڕه‌ش ئامێز بو، له‌نامه‌كاندا باس له‌وه‌كرابو كه ئه‌گه‌ر ئێوه پێش جه‌نگى ئێران و عێراق لەگەل ئێمه ڕێکنەکەون ئێمە شه‌ڕمان وه‌ستان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌مو شتێكتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين، به‌ڵام ئه‌وان نه‌وه‌ستان بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵاميان بدرێته‌وه نامه‌كانيش ماون كاتى خۆى له‌ڕێگه‌ى دكتۆر موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانى و شێخ عه‌تاى تاڵه‌بانى ڕاده‌ستى شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لى كراون ،به‌ڵام نا حكومه‌تى عێراقى ده‌يويست كورد له‌ناو به‌رێت و وه‌ڵاتێكى سوتاومان بۆ به‌جێبێڵت ،وه ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستى هات به‌رامبه‌ر كورد ئه‌نجامى دا ، سه‌باره‌ت به سوپاى پاسدارنيش ڕه‌نگه له سنوره‌كانى هه‌ڵه‌بجه و هه‌ندێ شوێن ئه‌وه كرابێت به‌ڵام پێموانيه له گه‌رميان پاسدار له‌و سنوره بونى هه‌بوبێت به‌ڵام هێزێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلامى كه هێزى به‌در بون كه ئێستا (49) په‌رله‌مانتاريان هه‌يه له په‌رله‌مانى عێراق هێزى ئۆپۆزسيۆنى عيراقى بون له براوه‌ل و قه‌ڵاى ته‌په‌گه‌روس بونيان هه‌بو ،ڕێككه‌وتنيان هه‌بو له‌گه‌ڵ هێزه كوردیيه‌كان تەنانەت باره‌گاكانيان هاته سه‌راى سوپحان ئاغا و ناڵ پارێز و بەڵام باره‌گاى سه‌ره‌كيان له قه‌ڵاى ته‌په‌گه‌ڕوس بو كه ئه‌ويش عێراقى بون نه‌ك سوپاى پاسداران بۆيه پێموانيه له‌گه‌رميان شه‌ڕى ئێران و عێراق كاريگه‌رى هه‌بوبێ له‌سه‌ر پرۆسەى ئەنفال .
پێتوايه هيچ ڕێگه‌يه‌ك هه‌بو بۆ ڕێگرى له‌و تاوانه به‌تايبه‌ت له‌ڕێگه‌ى دانوستان و وه‌ڵام دانه‌وه‌ى هه‌ندێ له داواكاری و مەرجەکانى ڕژێم ؟
محەمەد حاجى مەحمود: ئێمه جوابمان دايه‌وه، وتمان ئامادەین بۆ دانوستان ، بەڵام ئەوان ئامادە نەبون و بڕیارى خۆیان داب‌و، پێشتریش وتم نامەکانى بەعس هەموى هەڕەشە بو ، ئیتر جەنگى ئێران –عێراق وەستا و تەناوولى بۆ ئێران کرد ، کەچی هات میللەتەى خۆى لە ناوبرد.
کاک محەمەد بەبڕواى تۆ بەبێ چاوساغى جاش و موستەشار بەعس دەیتوانى پرۆسەکە بەو زیانە گەورەییە وەک خۆى جێبەجیبکات؟
محەمەد حاجى مەحمود : بەتەئکید بەشدارى نزیکەى (400) هەزار چەکدارى کورد شانبەشانى سوپاى عێراق لە پرۆسەکە بەشداربونە ئەوە کاریگەرى خۆى هەبوە.
دەتوانین بڵێن ئەنفال کۆتایی هاتوە ؟ یان هەمیشە ئەگەرێکى کراوەیە؟
محەمەد حاجى مەحمود : خۆى لەڕاستیدا شوێنەوارى ئەنفال بەدەیان ساڵى تر سارێژ نابێت ، ئاسانیش نییە بە زوى سارێژ بکرێ ، بەڵام بۆ وەڵامى پرسیارەکە دەتوانم بڵێم نیەتەکە هەیە ، بەڵام بڕواناکەم جارێکى تر ئەنفال و کیمیابارانکردنى کورد دوبارە بێتەوە ، چونکە پێیانناکرێ ، گۆڕانکارى گەورە لەناوچەکە ڕویداوە ئێستا دونیا دونیاى فرەجەمسەرە ، بۆیە زەحمەتە بتوانرێت جارێکى تر بێکەس و زیندەبەچاڵ و وڵاتەکەمان وێران بکرێ.
بەبڕواى بەڕێزتان نوێنەرانى کورد لە بەغدا بۆچى نەیانتوانییەوە ئەنفال بە جینۆساید بناسێنن لانى کەم لە عێراقدا ؟
محەمەد حاجى مەحمود : نوێنەرانى کورد لە بەغدا نەک هەر نەیانتوانیوە ئەنفال بە جینۆساید بناسێنن و حکومەتى عێراق ناچار بە لێبوردن بکەن ، بەڵکو نەیانتوانیوە ڕێککەوتننامەى ساڵ 1984ى عێراق – تورکیا هەڵبوەشێننەوە کە بەپێى ئەو ڕێککەوتنامەیە تورکیا بۆ جوڵاندنى هێز بۆ سنورەکانى عێراق و هەرێمى کورستان پێویستى بە ڕەزامەندى عێراق نییە بەڵکو ڕەزامەندى لە پەرلەمانى تورکیا وەردەگرێت، نوێنەرانى کورد بۆ ناوچە جێناکۆکەکان چییانکردوە ؟ زۆر بابەتى تریش.