ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
راپۆرت

پارتی دەیەوێت كۆتایی بەدژە تیرۆری یەكێتی بهێنێت

  2022-10-29  |    6302 جار خوێندراوەتەوە
بافڵ تاڵەبانی و ئەژی ئەمین
لەرێگەی كێشەی ئەژی ئەمین و بافڵ تاڵەبانیەوە پارتی دەستی وەرداوەتە نێو دژە تیرۆری یەكێتی و ژمارەیەك ئەفسەری ئەو هێزەی بۆ هەولێر راكێشاوە.

ئەژی ئەمین ئامرازێكی نوێ بۆ پارتی

پارتی باش دەزانێت بڕبڕەی پشتی یەكێتی هێزە ئەمنیەكانیەتی، هەر لەدژە تیرۆرو كۆماندۆو ئاسایش و پێشمەرگە، ئەمانە توانیویانە یەكێتی رابگرن و لەهەر قۆناغێكدا نەیەڵن ئەو حزبە دووچاری كارەساتی كەوتن و شكانی گەورە ببێتەوە.
ئێستا پارتی لەرێگەی ئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای پاراستن- زانیاری- زانیاری، دەیەوێت دەست لەبنەقاقای یەكێتی و بەتایبەت هێزی دژە تیرۆری ئەو حزبە بنێت و لەناو یان لاوازی بكات.

داوەكەی پارتی

پارتی لەرێگەی دۆسیەی تیرۆركردنی هاوكار جافەوە ژمارەیەك ئەفسەری باڵای دژە تیرۆری فەسڵكردوە، وە پیلانی هەیە فەرمانی گرتن بۆ تەواوی ئەو كەسانەش دەربكات كە بڕیاردەری تیرۆركردنی هاوكار جافن، ئەمە فشارێكی گەورەیە بۆ سەر یەكێتی.
بەپێی زانیاریەكان پارتی بەتەواوی پشتگیری ئەژی ئەمین دەكات و چەندین كۆبونەوەی نهێنیان لەگەڵیدا ئەنجامداوە، هاوكات دەیانەوێت تەواوی ئەو زانیاریانەی لەلایدایە بەپارتی بدات و لەڕوانگەی ناوچەییەوە فشارەكانی زیاتر بكات بۆ سەر یەكێتی.ئەژی ئەمین دڵنیایی بەپارتی داوە 

ئەژی ئەمین لەدوا كۆبونەوەیدا لەگەڵ سەرانی ئەمنی پارتی، دڵنیاییداوە كە ژمارەیەك ئەفسەری تری دژە تیرۆر و دەزگای زانیاری یەكێتی، ئامادەییان دەربڕیوە بێنە هەولێرو لەهێزەكەی یەكێتی بكشێنەوە، لەبەرامبەریشدا پارتی دڵنیایی دەدات لەوەی ئەژی ئەمین لەناو شاری هەولێر پارێزراوەو كار دەكەن بۆ ئەوەی متمانەی زیاتری لەلایەن ئەمریكیەكانەوە پێ ببەخشرێت.
كاردانەوەكانی یەكێتی 
جگە لەوەی تیمی یەكێتی  لەحكومەتی هەرێم كۆبونەوەی ئەنجومەنەكەی بایكۆت كردوە،هاوكات گللەی خۆیان گەیاندوەتە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و جوڵاندنی دۆسیەی تیرۆركردنی هاوكار جافیان بە داوێكی گەورە بۆ یەكێتی ناوبردوە.
هەر بەپێی زانیاریەكان وابڕیارە لەم هەفتەیە جارێكی تر نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ كوڕانی تاڵەبانی كۆببێتەوەو لەسەر ئەو دۆسیەیە قسەی ورد بكرێت.
ئەژی ئەمنی چی وتووە؟
ئەژی ئەمین بەروونی بەژمارەیەك لەو ئەفسەرانەی دژە تیرۆری وتووە، كەلەسلێمانیەوە چوونەتە هەولێر، كە ئەمریكیەكان متمانەی بەهێزەكەی یەكێتی نەماوەو ژمارەی ئەو ئەندامانەی هێزی دژە تیرۆر كە ئەیانەوێت بكشێنەوە لەو هێزە تاكو دێت زیاتر دەبێت، بەجۆرێك كوڕانی تاڵەبانی و وەهاب هەڵەبجەیی هەستیان بەمەترسی گەورەكردوەو چەند جارێك ویستویانە لەگەڵ ئەمریكیەكان قسەیان بكەن بەڵام رەتكراوەتەوە.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ