ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
راپۆرت

بەرهەم ساڵەح دەستی بەجوڵەكانی كرد

  2022-10-27  |    13879 جار خوێندراوەتەوە
بەرهەم ساڵح و بفڵ تاڵەبانی
ئەو متمانەی بەكوڕەكانی تاڵەبانی كە پشتیوانێكی گەورەبوو بۆی نەماوە، بەتایبەت ئەوكاتەی نەیانهێشت ببێتەوە سەرۆك كۆمار، ئێستاش نایەوێت مەیدانەكە چۆڵ بكات و جوڵە نوێیەكانی دەست پێكردوە، بەرهەم ساڵەح پێشتر دامەزڕێنەری باڵی ناوەندی بڕیارو دواتر پێكهێنانی حزبێكی نوێبوو، ئەی ئێستا چی لەدەست دێت وچی دەكات؟.

نیگەرانە
بەرهەم ساڵەح دوای ئەوەی پشتی چۆڵكراو هەموو ئەو پشتگیری و پشتیوانیانەی لەناو شیعەكان و ئێران و كوڕەكانی تاڵەبانی هەیبوو، لێی هەڵگەڕانەوە،ئێستا بەدۆخێكی نیگەرانیدا تێدەپەڕێت، بەجۆرێك لەدواهەمین هەڵوێستیدا وتوویەتی" ئەو موئامەڕەیەی بەرامبەر بەمن كراوە لەبیر ناچێت و دەستەوەستان نابم بەرامبەری.

متمانەی نەماوە 
بەرهەم ساڵەح بەروونی وتوویەتی" كوڕەكانی مام جەلال جێگەی متمانە نین، ئەوان تاكو دواسات وایان پێشاندا پشتیوانی منن و هێڵی سورم لەلایەن".

چاودێرێكی سیاسی بۆ ئەنواپرێس ووتی" هەلومەرجی بێ متمانەیی ناو یەكێتی دەمێكە دروست بووەو كاردانەوەی گەورەی لێدەكەوێتەوە.

ئێران چی بەبەرهەم ساڵەح دەڵێت؟!

ئیرانیەكان بەڕوونی لەدواساتدا بۆ ئەوەی لەم قۆناغەدا كە دۆخی ناوخۆی وڵاتەكەیان دژوارەو بەكێشەو خۆپیشاندان  تێدەپەڕێت، لە مانگێك پێش هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، وتوویانە چیتر بەلایانەوە گرنگ نیە بەرهەم ساڵەح بێت یان لەتیف رەشید، ئەمەش لەكاتێكدا هەریەك لەبافڵ تاڵەبانی و لەتیف رەشیدا زەمانی تەواویان بەئێران داوە، كەئەوان پەیڕەوی بەرژەوەندیەكانی ئێران دەبن و نابنە مەترسی بۆیان.

جوڵەكانی چین؟

بەرهەم ساڵەح لەدوو رۆژی رابردوودا جوڵەكانی دەست پێكردوەو لەگەڵ چەندین كەسایەتی نزیك بەخۆی گفتوگۆی كردوە، هەروەها تەلەفۆنی بۆچەندین كادیری پێشكەوتوو كردوەو راوبۆچوون و دۆخی ناوچەكانی پرسیوە.
بەپێی زانیاریەكان بەرهەم ساڵەح بەدوای دڵنیابوونی لەهەلومەرجەكە دەگەڕێت و دەیەوێت دڵنیابێت لەهەر جوڵەیەكیدا كەدەیەوێت بینێت.

زانیاریەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەرهەم ساڵەح لەرووی میدیایی و پەیوەندی ناوچەیەوە دەیەوێت هەنگاوی گرنگ بنێت ولەئێستادا دەستی بەكارەكانی كردوەو لەداهاتوودا كاردانەوە سیاسیەكانی دەردەكەوێت.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ