جەیمس مسکلاین، ڕۆژنامەنوسی کالیفۆڕنی، لە ڕاپۆرتێکیدا لە ماڵپەڕی دێرت کە ماڵپەڕێکی تایبەتە بە ئاشکراکردنی خاوەندارێتی کەسایەتی و بنەماڵەکان لە جیهان، ئاشکرای دەکات، مەنسوڕ بارزانی سەرقاڵی فرۆشتنی ڤێلاکەیەتی و خستوویەتیە بازاڕەوە
ئەنواپرێس
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە،دوای ئەوەی چوارساڵ لەمەوپێش بنەماڵەی بارزانی ڤێلایەکیان لە کالیفۆڕنیا کڕی بە بڕی 27 ملیۆن دۆلار، لە ئێستادا خستوویانەتە مەزادەوە بە 30 ملیۆن دۆلار بۆ فرۆشتن.
جەیمس مسکلاین، ڕۆژنامەنوسی کالیفۆڕنی، لە ڕاپۆرتێکەیدا لە ماڵپەڕی دێرت، ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕووبەری ڤێلاکە پێکدێت لە 21 هەزار مەتر چوارگۆشە وە لە شەقامێکی دێرین و پڕ بەهای کالیفۆڕنیادایە.
لە ڕاپۆرتەکەیدا، ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەم ڤێلایە وابەستەیە بە بنەماڵەی بارزانیەوە و بەپێی زانیاریەکان خاوەنەکەی مەنسوڕ بارزانییە کە کوڕی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ڕابردوو و برای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ئێستای کوردستانە
لە بەشێکی دیکە لە ڕاپۆرتەکەی ئەو ماڵپەڕەدا باسی لەوەش کردووە، ئەمە تاکە موڵکی بارزانیەکان نیە لە لۆسئەنجیلۆس ،بەڵکوو لە هاوینی 2018، خانمێکی بە ئەسڵ ئێرانی، موڵکێکی دیکەی بە 20 ملیۆن دۆلار کڕیوە لە شاری باڤێری هیڵ، کە دواتر میدیاکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە ئەو خاتوونە ژنی دووەمی مەنسوڕ بارزانییە، جیاواز لەوە ئەم خاتوونە خاوەند چەندین موڵکی دیکەیە لە لەندەن
وێنەی ڤێلاکە: